Ads (728x90)

هەموو موسڵمانێک دەبێ ئاگای لەو سێ شتە بێ لە نوێژەکانیدا
زۆر کەس نوێژ دەکات و دڵی بێدار نییە و ئاگای لە نوێژەکەی نییە!، بەهۆی سەرقاڵی و بیرکردنەوەکانیشی، کە پەیوەندیان بە نوێژەوە نییە، ناتوانێت سوود و چێژ لە نوێژەکانی وەربگرێت، ئەوە بێجگە لەوەی بێبەش دەبێت لە پاداشتی تەواوی بەجێهێنانی ئەو ئەرکە ئایینیە گرنگە.

پێویستە موسڵمان ئەوەی لە بیر بێت، کە لە كاتی نوێژكردندا لە بەردەم خوای گەورەدا وەستاوە و وتووێژی لەگەڵ دەكات و داوای یارمەتی و كۆمەكی لێدەكات، قورئان دەخوێنێت، بێجگە لە جۆرەها زیكر و تەسبیحات و یادی خودا كە لەناو نوێژەكەیدا هەیە، کە هەموو ئەوانە دەخوازن نوێژخوێن بە دڵ ئامادە و بێدار بێت و بەرجەستەکاری واتای ملکەچی (خشوع) بێت لە نوێژەکەیدا.

زانایانی ئیسلام باس لەوە دەکەن، کە چەند شتێک هەن وا لە نوێژخوێن دەکەن ئاگای لە نوێژەکەی نەمێنێت و ملکەچی (خشوع) لە نوێژەکەیدا لەدەستبدات، کە لە هەقیقەتیشدا گرنگترین شت لە نوێژدا بریتییە لە دەرخستن و بەرجەستەکردنی ملکەچی (خشوع) بۆ زاتی باری تەعالا.

| یەکەم ـ زۆر جووڵەکردن: لە ڕاستییدا زۆر جووڵەکردن لە کاتی ئەنجامدانی نوێژدا (جووڵەکانیش لە دەرەوەی چۆنیەتی و شێوەی نوێژکردن بن)، وا دەکات نوێژخوێن سیفەتی ملکەچی (خشوع) لە بەرامبەر خوای گەورە لەناو نوێژەکەی لەدەستبدات.

| دووەم ـ زۆر باوێشکدان:  زۆر باوێشکدان لە کاتی بەجێهێنانی نوێژدا، وا دەکات نوێژخوێن سیفەتی ملکەچی (خشوع) لە بەرامبەر خوای گەورە لە نوێژەکەی لەدەستبدات، بۆیە پێغەمبەری خۆشەویست "دخ" ئامۆژگاریمان دەکات کە چەندە لە تواناماندا هەبێت باوێشکدانەکانمان لەناو نوێژدا بوەستێنین.

| سێیەم ـ تەقاندنی پەنجەکان:  زانایان ڕوونیدەکەنەوە کە تەقاندنی پەنجەکان لە کاتی بەجێهێنانی نوێژدا، وا دەکات نوێژخوێن دوور بکەوێتەوە لە پیشاندانی ملکەچی (خشوع) لە بەرامبەر خوای گەورە لە نوێژەکەیدا، بۆیە گرنگە کار بۆ ئەوە بکەین پەیوەست بین بەو سیفەتانەوە کە بەرجەستەی ملکەچی (خشوع) لەناو نوێژدا دەکەن.

ئینجا لە سۆنگەی ئەو زانیاریانەی لە سەرەوە باسمانکردن، پێویستە موسڵمانان خۆیان لەو سێ شتە بپارێزن کە دەبنە هۆی لەدەستدانی ملکەچی (خشوع) لە نوێژدا، بۆ ئەوەی سوود و چێژ لە نوێژەکەی ببینێت و لە پاداشتە گەورەکەی بێبەش نەبێت.

إرسال تعليق