زانایان سەلماندوویانە کە میوەی گێلاس یارمەتی جەستەی مرۆڤ دەدات لە پاراستنی لە نەخۆشییەکانی دڵ، دووپاتیش لەوە دەکەنەوە کە خواردنی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کاریگەری ئیجابی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەکات.
توێژەران لە پاش ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوەی کەموێنە لەسەر مشکەکان لە تاقیگەکاندا، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی میوەی گێلاس بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی کۆلیستڕۆل لەناو خوێنی مشکەکان، بەوەش مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و کیسە خوێنینەکان کەمبووەتەوە.
بە گوێرەی بۆچوونی پسپۆڕان، ماددە خۆراکییە دەوڵەمەندەکان بە دژە ئۆکسیدەکان، لەناویشیاندا میوەی گێلاس، بە شێوەیەکی پڕاکتیکی ئەگەرەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دادەبەزێنێت، دواتریش کاریگەری ئیجابی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەکات.
بە دیاریکراویش میوەی گێلاس، کە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە بە دەست قەڵەوی دەناڵێنن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشییەکانی وەک (ترشی لیمۆ، ترشی سێو، ترشی سیکسینیک، ترشی سالیسیلیک)، هەروەها دەوڵەمەندە بە توخمە گرنگەکانی وەکو (مز، ئاسن، پۆتاسیۆم، کالسیۆم، فسفۆر، مەگنیسیۆم)، بێجگە لە شەکر و ڤیتامینە جیا جیاکان.

إرسال تعليق