Ads (728x90)

ژمارەی موسڵمانان لە یابان ڕوو لە هەڵکشانە
تا دێت ژمارەی موسڵمانان لە یابان بەرزبوونەوەی بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت، کە بە گوێرەی هەندێک خەمڵاندنی تایبەتی ناحکومی ژمارەکەیان گەیشتووەتە نێوان 80 بۆ 120 هەزار موسڵمان.

لە کۆی ئەو ژمارەیەش، دانیشتووانە ئەسڵییەکەی یابان 10%ـی موسڵمانەکان پێکدێنن، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 1982ـدا ژمارەی موسڵمانان لەو وڵاتەدا تەنیا 30 هەزار کەس بووە.

لە ئێستادا نزیکەی 60 کۆمەڵەی ئیسلامی لە یاباندا هەن، کە 20 کۆمەڵەیان خەڵکی ڕەسەنی یابانن، بێجگە لە بوونی چەندین دامەزراوەی ئیسلامی وەکو "کۆمەڵەی ئیسلامی لە یابان" و "کۆمەڵەی موسڵمانانی یابان" و "مزگەوتی تۆکیۆ" و "یەکێتی ئاشتی ئیسلامی لە یابان" و چەندینی دیکەش.

ئەو زیادبوونە بەردەوامەی ژمارەی موسڵمانان لە یابان لە کاتێکدایە کە وەڵامدانەوەی و بە دەنگەوەچوونی داخوازی و خواستە جیاوازەکان گەشەیکردووە، کە ئەوەش بەرەنجامی زیادبوونی چڕی دانیشتووانی موسڵمانە لەو وڵاتەدا.

إرسال تعليق