Ads (728x90)

سێ کردەوەی زێڕین خاوەنەکەی دەبەنە بەهەشت
هەر کردەوەیەکی چاک سەنگی تایبەتی خۆی هەیە و ڕێگەخۆشکەرە بۆ بەهەشت، بەڵام هەندێک کردەوە هەن تایبەتمەندییەکی گەورەیان هەیە و خاوەنەکەیان دەکەنە یەکێک لەو کەسانەی دەچنە ناو بەهەشتەوە.

لە کتێبە جۆربەجۆرەکانی فەرموودەی پێغەمبەردا (دخ) هاتووە، کە حەزرەتی خۆشەویستمان (دخ) سێ کردەوەی دیاریکردووە وەکو ڕێنیشاندەری خاوەنەکەی بەرەو بەهەشتی خودایی، کە لێرەوە لە سایتی (قەڵەم پرێس) بۆتان باس دەکەین.

ئەو سێ کردەوانەش لە ناوەڕۆکی فەرموودەیەکی پێغەمبەردا (دخ) ئاماژەی بۆ کراوە، کە بریتین لەوەی کە "خواردن ئامادە بکەی و بیدەی بە هەژاران و بێدەرەتانان و دۆستان و ناسیاوان و خزمانت، ئاشتی و دڵنیایی لەناو خەڵک بڵاوبکەیەوە و نەبیە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێ بۆیان، لەو کاتەی لە شەواندا خەڵک خەوتوون تۆ نوێژ بکەی (شەونوێژ).

ئەوەی لە سەرەوە هەڵوەستەمان لەسەریکرد، لەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خۆشەویستدا (دخ) وەرگیراوە، کە دەگێڕنەوە پیاوێک بە پێغەمبەری وت (دخ): "ئەی پێغەمبەری خوا، کارێکم پیشانبدە کە بمباتە بەهەشت و دوورم بخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ، پێغەمبەریش (دخ) پێیفەرمووی: خواردن بدە هەژاران و بێدەرەتانان و دۆستان و ناسیاوان و خزمانت، ئاشتی و دڵنیایی لەناو خەڵک بڵاوبکەوە و مەبە بە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێ بۆیان، لەو کاتەی لە شەودا خەڵک خەوتوون تۆ نوێژ بکە (مەبەستی شەونوێژە).

إرسال تعليق