Ads (728x90)

چوار جۆر میوە لە زۆربەی نەخۆشییەکان دەتپارێزن
هەموو مرۆڤێک حەز دەکات بە تەندروستییەکی باش و بە پارێزگاریکردن لە گەنجێتی و زیندووێتی و چالاکی ژیان بەسەر ببات، خواردنی میوە و سەوزەوات و وەرزشکردنی بەردەوامیش لە گرنگترین ئەو فاکتەرانەن کە پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دەکەن.

لەو سۆنگەیەوە، بە پێویستمانزانی ئاماژە بە سوودە گرنگەکانی هەندێک لەو مێوەجاتانە بدەین، کە تەندروستی و ژیانێکی خۆش و حەسانەوە و ئارامی بۆ مرۆڤەکان فەڕاهەم دەکەن، بەو هیوایەی سوودی لێوەربگرن و ببێتە مایەی تەندروستییەکی باش بۆ هەموو لایەکتان.

میوەی سێو: کۆمەڵێک ڕیشاڵە سوودبەخشەکان لەخۆدەگرێت کە بەسوودن بۆ کۆئەندامی هەرسکردن، هەروەها مادەیەکی تێدایە کە ئێسکەکان بەهێز دەکات، هەروەکو مرۆڤ دەپارێزێت لە شێرپەنجە.

میوەی مۆز: ڕێژەیەکی بەرز لە مادەی ئاسن لەخۆدەگرێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کرداری مەزاج و نووستن و بیرگەش باشتر دەکات، هەروەکو هێزێکی گەورە لە وزە بە مرۆڤ دەبەخشێت چونکە مادە شیرینەکانی تێدایە.

میوەی کیوی: ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین "C" لەخۆدەگرێت، هەروەها سوودبەخشە بۆ نەخۆشانی کەمخوێنی، هەروەکو یارمەتیدەرە بۆ کرداری هەرسکردن.

میوەی مانگۆ: ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین "C" لەخۆدەگرێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی گرژی، هەروەکو ڕێژەیەکی بەرز لە مادەی ئاسن لەخۆدەگرێت.

إرسال تعليق