Ads (728x90)

ژمارەی گەنجانە موسڵمانبووەکانی نەرویج لە بەرزبوونەوەدایە
تۆڕی (ئەفتنبۆستن)ـی نەرویجی ئاماژەیداوە بەوەی، کە ژمارەی تازە موسڵمانبووەکان لە نەرویج لە بەرزبوونەوەدایە، بەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە بنەچەدا نەرویجین و بوونەتە موسڵمان بە هەزاران کەس مەزەندە دەکرێن (لە ئێستادا)، ئەوە لە کاتێکدا لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو چەند سەد کەسێک دەبوون.

سەرەڕای کەمی ئەو ڕێژەیە بە بەراورد بە تێکڕای دانیشتووانی وڵاتی نەرویج، بەڵام ڕێژەی ئەو کەسانەی لە بنەچەدا نەرویجین و دەبنە موسڵمان ڕوو لە زیادبوونی بەردەوامدایە.

یەکێک لە گەنجە تازە موسڵمانبووەکانیش ئاماژەیکردووە بۆ ئەوەی، کە گەنجان پێویستیان بە سیستەمێک هەیە ژیانیان بۆ ڕێکبخات کە سەربەستبوونی ڕەهای تێدا بێت.

هەندێک لە توێژەرانیش ئاماژەیانکردووە بۆ ئەوەی، کە موسڵمانبوونی گەنجان ڕەتکردنەوەی ئەو شێوە ژیانەیە کە تێیدا دەژین و، پەنا دەبەنە بەر شێوە ژیانێکی جیاواز کە ئیسلام دابینیدەکات.

هەندێک لە تازە موسڵمانبووەکانیش، ئەوانەی ژیانێکی بەفیڕۆدراویان بەسەربردووە و پاشان ئایینی ئیسلامیان ناسیووە و لێی تێگەیشتوون و چوونەتە پاڵ کۆمەڵە ئیسلامییەکان بۆ مومارەسەکردنی چالاکییە ئایینیە جیاوازەکان، پشتگیری ئەو بۆچوونەی سەرەوەیان کردووە.

إرسال تعليق