Ads (728x90)

زانایەکی بەڕیتانی، بەهۆی تێکەڵاوی کوڕ و کچانەوە وازدێنێت لە وانەوتنەوەی زانکۆیی
زانایەکی بەناوبانگی بەڕیتانی، کە براوەی خەڵاتی (نۆبڵ)ـە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە وانەوتنەوە لە زانکۆی لەندەن ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو تێکەڵاوییەی لە هەردوو ڕەگەزەکەدا دروستبووە، ئەوەشی ڕاگەیاند کە "پێویستە لەسەر ژنانی پسپۆڕ لە زانستەکان، لەناو تاقیگا جیاوازەکاندا کار بکەن".

وتەی (تیم هانت)ـی تەمەن 72 ساڵ گوازراوەتەوە، کە لە بەردەم وەفدە بەشداربووەکان لە کۆنگرەی جیهانی ڕۆژنامەنووسە زانستییەکان لە شاری (سول)ـی پایتەختی کۆریای باشوور پێشکەشیکردووە: کە تێیدا دەڵێت: "ڕێگەم بدەن باسی کێشەی خۆمتان بۆ بکەم لەگەڵ کچاندا، کە خۆی لە سێ شتدا دەبینێتەوە لەو کاتەی لەناو تاقیگاکاندا ئامادە دەبن".

لە کاتی باسکردنی کێشەکەی لەگەڵ کچاندا، (تیم هانت) دووپات لەسەر سێ شت دەکاتەوە: یەکەم ـ یان پیاوەکان دەکەونە داوای خۆشەویستی کچە هاوڕێکانیانەوە، دووەم ـ یان کچەکان دەکەونە داوای خۆشەویستی کوڕە هاوڕێکانیانەوە، کێشەی سێیەمیش ئەوەیە هەر ڕەخنەیەک لە شوێنی کارکردنی تێکەڵاو ئاراستەی کچەکان بکرێت، ڕاستەوخۆ کچەکان دەستدەکەنە گریان".

(تیم هانت) لە ساڵی 2001 خەڵاتی (نۆبڵ)ـی لە بواری پزیشکیدا بەدەستهێناوە، بەوەش ناسراوە کە کەسێکە حەز ناکات لە شوێنێک کار بکات کە هەردوو ڕەگەزەکە تێیدا بەیەکەوە کار بکەن.

لە ڕوونکردنەوەیەکیشدا کۆلیژی لەندەنی زانکۆیی ئاماژەیکردووە بە دەستلەکارکێشانەوەکەی (تیم هانت) لە پۆستی مامۆستای فەخری لە کۆلیژی زانستە زیندەگییەکان لە کۆلیژی لەندەنی زانکۆیی.

إرسال تعليق