لە چەندین کتێبی ئایینیدا هاتووە و نووسراوە، کە خوای گەورە وەحی بۆ پێغەمبەر ئادەم ناردووە (سڵاوی خوای لێبێ) و، لە چوار وشەی پەندئامێزدا هەموو مرۆڤایەتی بە زانیارییەکی گرنگ ئاشنا دەکات.
بە گوێرەی ڕیوایەتەکان، خوای گەورە لە ناوەڕۆکی وەحییەکەی بۆ پێغەمبەر ئادەم (سڵاوی خوای لێبێ) فەرموویەتی: (ئەی ئادەم، واتای هەموو قسەیەکت لە چوار وشەدا بۆ کۆدەکەمەوە).
ئادەم پێغەمبەریش دەڵێت: ئەی خودایە ئەو چوار وشانە کامانەن؟!.. خوای تەعالا پێی دەفەرمووێت: یەکێکیان بۆ منە، یەکێکیان بۆ تۆیە، یەکێکیان لە نێوانی من و تۆدایە، یەکێکیان لە نێوانی تۆ و خەڵکدایە.
ئادەم پێغەمبەریش دەڵێت: ئەی خودایە بۆ منیان ڕوون بکەوە تا کاریان پێبکەم.. خوای تەعالاش پێی دەفەرمووێت:
| ئەوەی بۆ منە ئەوەیە کە من دەپەرستی و هیچ شتێک ناکەی بە هاوبەش بۆ من (مەبەستی شیرکە).
| ئەوەشی بۆ تۆیە ئەوەیە کە پاداشتی کردەوەکانت دەدەمەوە لە دەمێکدا زۆر پێویستیت پێی هەیە.
| ئەوەی لە نێوانی من و تۆدایە ئەوەیە کە لەسەر تۆ دوعاکردن و پاڕانەوەیە، لەسەر منیش وەڵامدانەوەیە.
| ئەوەی لە نێوانی تۆ و خەڵکدایە ئەوەیە کە ئەو شتەی بۆ خۆت پێخۆشە و پێی ڕازی، بۆ خەڵکیش پێت خۆش بێ و پێی ڕازی بی.

إرسال تعليق