Ads (728x90)

ڤایرۆسێکی نوێی ئینتەرنێت بڵاودەبێتەوە
ڕۆژنامەی (لاگازیتا)ـی ئەلیکتڕۆنیی ڕوسی ئاشکرایکردووە کە ڕاوتەرەکاتی وای فای (wifi)ـی ماڵەوە تووشی ڤایرۆسێکی نوێی ئینتەرنێت بوونە و، تا ئێستاش زیاتر لە ملیۆنێک ئامێری هاککردووە، تەنانەت سەنتەرە گشتییەکانی (وای فای) و ئامێرە پزیشکییەکانیش بوونەتە قوربانی ئەو ڤایرۆسە.

دوای ئەوەی ئامێرەکانی ڕاوتەر تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، ڤایرۆسەکە دەستدەگرێت بەسەر وشەی تێپەڕبوون (پاسوۆرد)ـی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتگوزارییە خاوەن جەماوەرییەکانی دیکەی وەکو فەیسبووک و توویتەر و ئینیستگرام و یوتیوب.

بە زۆریش وا دەبێت کە وشەی تێپەڕبوون (پاسوۆرد)ـی بەکارهێنەر دەدزرێت بەبێ ئەوەی ئاگای لێبێت، پاش ئەوەی لە ڕێگەی ئامێری ڕاوتەری تووشبوو بە ڤایرۆسەکە دەچێتە ناو ئینتەرنێت، سەبارەت بە ڤایرۆسەکەش ئەو هەڵدەستێت بە دروستکردنی تۆڕێکی فێڵبازانە لە وشەکانی تێپەڕبوون (پاسوۆرد) کە دواتر بۆ بازرگانیکردن بە نیشانەکانی پەسندکردن (LIKE) و پڕوپاگەندەکردن لەسەر توڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنرێت.

پسپۆڕان بۆچوونیان وایە کە بە زۆری وا دەبێ بەکارهێنەران نازانن ڤایرۆسەکە لەناو ئامێری ڕاوتەرەکەیان هەیە و هەژمارەکانیان هاککراون، سەرەڕای ئەوەش مەحاڵە ژمارەی ڕاستەقینەی ئامێرە تووشبووەکان بە ڤایرۆسەکە دیاری بکرێت.

هەروەکو شارەزایان هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی ئەکاونتە دزراوەکان بۆ بڵاوکردنەوەی لینکەکان بۆ وێبسایتەکان کە ڤایرۆسی کوشندەتر دەگوازنەوە بۆ ناو کۆمپیۆتەر و مۆبایلە زیرەکەکان.

إرسال تعليق