Ads (728x90)

گۆڵەکەی رۆناڵدۆ بە جوانترین گۆڵ لە "چامپیۆنزلیگ" دیاریکرا
دوای کۆتاییهاتنی ڕکابەرییەکان لەسەر ئاستی ئەوروپیدا، کە یانە ئیسپانییەکان جارێکی دیکەش دەستباڵایی خۆیان بەسەر سەرجەم یانەکانی دیکەی وڵاتانی ئەوروپی دووپاتکردەوە، ئەوجارەیان لەسەر ئاستی نازناوە تاکە کەسییەکان یاریزانێکی یانەی ڕیال مەدرید نازناوێکی گرنگی بردەوە.

لەوبارەیەوە یەكێتی تۆپی پێی ئەوڕوپا "یوێفا" گۆڵەكەی "كریستیانۆ رۆناڵدۆ"ـی لە بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول وەكو جوانترین گۆڵی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوڕوپا "چامپیۆنزلیگ" دەستینشانكرد .

لەم یارییەدا، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" توانی دوو گۆڵ لە کۆی سێ گۆڵ تۆماربكات، كە ریال مەدرید 3-0 یارییەكەی بردەوە لەناو یاریگای "ئەنفێڵد".

لە هەمانكاتدا یەكێتیەكە جوانترین 10 گۆڵی بە ریزبەندی دیاریكردووە، لەنێویشیاندا یانەی بەرشەلۆنە بە پێنج یاریزان ناوی لە لیستەكەدا هاتووە.

ریزبەندی جوانتری 10 گۆڵەكە بەمشێوەیە :

(کریستیانۆ ڕۆنالدۆ، ئیڤان راكیتیچ، لیۆنێل میسی، لویس سوارێز، ئیڤان راكیتیچ، مارکۆ ڕیۆس،  كەریم بنزیما، لیۆنێل میسی، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی، فێنسێنت ئەبوبەکر).

إرسال تعليق