Ads (728x90)

چۆن موسڵمانان دەستیانکرد بە نوێژی تەڕاویح لە مزگەوتدا؟
کاتێک پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد (دخ) کۆچی دوایی کرد، موسڵمانان دەستیانکرد بە نوێژی تەڕاویح لە مزگەوتەکاندا، بە دیاریکراویش ئەو کاتەی جێنشینایەتی لە پاش وەفاتی ئەبوبەکری سەدیق (خوا لێی ڕازی بێ) بە عومەری کوڕی خەتتاب سپێردرا (خوا لێی ڕازی بێ).

کاتێک عومەری کوڕی خەتتاب (خوا لێی ڕازی بێ) بینی موسڵمانان بە پەرت و بڵاوی نوێژیان دەکرد، ئەویان بە تەنیا نوێژی دەکرد، ئەمیشیان لەگەڵ دوو پیاو نوێژی دەکرد، ئەوەکەی دیکەش لەگەڵ چەند پیاوێک نوێژی دەکرد، لێرەدا بیرۆکەی ئەوەی لەلادا گەڵاڵە بوو کە موسڵمانان یەکبخات لەو پەرت و بڵاوییە.

هەر بۆیە عومەری کوڕی خەتتاب (خوا لێی ڕازی بێ) فەرمووی، چ دەبێ ئەگەر موسڵمانان لە پشت یەک پێشنوێژ کۆ بکەینەوە و ئەو پەرت و بڵاوییە نەهێڵین؟، لێرەدا بڕیاریدا موسڵمانان لە دوای سەحابەی بەڕێز (ئوبەییەی کوڕی کەعب) کۆ بکاتەوە و هەموویان بەیەکەوە لە پشت ئەو نوێژ بکەن.

ئیدی لەوساکەوە موسڵمانان بە شێوەیەی کۆمەڵ و لە مزگەوتەکاندا لە دوای ئیمامێک نوێژ دەکەن، تا ئێستاش بەردەوامی هەیە و مزگەوتەکان جمەیان دێت لە موسڵمانان کە بە شێوەیەکی تایبەت لە شەوانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕوو دەکەنە مزگەوتەکان بۆ ئەنجامدانی نوێژەکانی تەڕاویح.

إرسال تعليق