Ads (728x90)

سوودە بێوێنەکانی میوەی هەرمێ
سەنتەری ئەڵمانی بۆ بەکارهێنانەکانی بەکاربەر دەڵێت، میوەی هەرمێ بە کانگای ڤیتامین C دادەنرێت، چونکە بۆ نموونە چوار هێندەی بڕی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت کە لە میوەی کیوی ـدایە.

هەروەکو میوەی هەرمێ پڕە لە ماددەی (بەکتین)، کە لەناو لیستی ڕیشاڵە خۆراکییەکان تۆمارکراوە، و یارمەتیدەرە لە خۆپاراستن لە قەڵەوی و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

بێجگە لەوەش، تایبەتمەندییەکی دیکەی میوەی هەرمێ ئەوەیە کە دەوڵەمەندە بە هەردوو ماددەی بیتا کارۆتین و پۆتاسیۆم، کە گرنگییەکی گەورەیان هەیە بۆ ماسوولکەکان و دەمارەکان و شلەکانی ناو جەستە.

لە کاتی کڕینی میوەی هەرمێشدا، سەنتەری ئەڵمانی بۆ بەکارهێنانەکانی بەکاربەر ئامۆژگاری دەدات بە کڕینی ئەو جۆرەی توێکڵەکەی نەرمە و بە ئاسانی بەکاردەهێنرێت بۆ خواردن.

إرسال تعليق