Ads (728x90)

پێنج شەربەت ڕێگرن لە بەردەم دروستبوونی بەردی گورچیلە
هەردوو گورچیلەی مرۆڤ یارمەتیدەرن بۆ پاککردنەوەی ڕێڕەوی خوێن لە ئۆکسیدەکان، گومانیش لەوەدا نییە کە بایەخدان بە گورچیلەکان کارێکە لەوپەڕی گرنگیدایە بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی.

ئینجا پەیڕەونەکردنی سیستەمێکی خۆراکی هاوسەنگ، و نەخواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو لە هەر ڕۆژێکدا، لەوانەیە ببنە هۆی کەڵەکەبوونی ماددە ژەهراوییەکان، ئەوەش کاریگەری لەسەر کاری گورچیلەکان، و بە تایبەت دروستبوونی بەردی گورچیلە دروستدەکات.

بۆیە پێگەی ئەلیکتڕۆنی (WEBMD) ئاشنامان دەکات بە گرنگترین پێنج شەربەت، کە ڕێگرن لە بەردەم دروستبوونی بەردی گورچیلە:

یەکەم: شەربەتی تووتڕک ـ ئەو شەربەتە یارمەتیدەرە بۆ بنەبڕکردنی هەوکردنی میزەڕۆ، هەروەکو بەسوودە بۆ پاککردنەوەی گورچیلەکان لە ماددە ژەهراوییەکان.

دووەم: شەربەتی چەوەندەر ـ ئەو شەربەتە ماددە دژەئۆکسیدەکان لەخۆدەگرێت کە کارکردنی گورچیلەکان بەهێزتر دەکات، ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلەش کەمدەکاتەوە.

سێیەم: شەربەتی لیمۆ ـ خواردنەوەی ئەو شەربەتە بە شێوەیەکی ڕۆژانە، پلەی ترشی و توخمەکانی ستریت و پۆتاسیۆم لە کاتی میزکردندا زیاد دەکات، دواتریش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕزگاربوون لە بەردی گورچیلە.

چوارەم: شەربەتی کۆکتێل ـ سەوزەمەنییەکان پێکدێن لە کەرەوز و خەیار و خاس و گێزەر و سپێناخ و تاد..، مێوەجاتەکانیش پێکدێن لە سێو و پرتەقاڵ و خۆخ و ئەناناس و گێلاس و ترێ و تاد..، هەموو ئەوانەش ماددە دژەئۆکسیدەکان لەخۆدەگرن کە یارمەتیدەرن بۆ نەهێشتنی بەردی گورچیلە، و ڕێگەدەگرن لە بەردەم دروستبوونی بەردی گورچیلە.

پێنجەم: شەربەتی قامیش ـ خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەو شەربەتە بە شێوەیەکی ڕۆژانە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگەگرتن لە نیشتنی خوێیەکان لە میزەڕۆ، و دواتریش ڕێگە دەگرێت لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.

إرسال تعليق