Ads (728x90)

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بەڕۆژوو بن
بە پێی بۆچوونی زانایانی ئیسلام و ئەو بەڵگانەی لە کتێبە فیقهییەکانەوە بەردەستن، هەر کەسێک بەردەوام بووبێت لەسەر بەجێهێنانی عیبادەتێک، لەناویشیاندا بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزان، بەڵام دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە نەتوانێت ئەدای بکات، پاداشتەکەی وەکو جاران دەستدەکەوێت.

هەر پەیوەند بەو باسەوە، ئەگەر کەسێک نیازی وابێت لە مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت، بەڵام مردن مەودای نەدا و وەفاتی کرد، زانایانی ئیسلام دەڵێن پاداشتی تەواوی مانگەکەی دەستدەکەوێت، چونکە نیەتی لەسەر ئەوە بووە بەڕۆژوو بێت، بۆیە لەسەر ئەو ئەساسە بێبەش نابێت لە خێر و پاداشتەکەی.

زانایانی ئیسلام بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتە پشتیانبەستووە بە فەرموودەیەکی پێغەمبەری خۆشەویست "دخ" بە ڕیوایەتی ئەبو هوڕەیڕە، کە دەڵێت پێغەمبەر "دخ" فەرموویەتی: "إِنَّمَا يُبْعَثُ النَّاسُ عَلَى نِيَّاتِهِمْ"، واتا خەڵک لەسەر نیەتەکانیان زیندوو دەکرێنەوە، موسڵمانێکیش لەسەر نیەتی بەڕۆژووبوون مردبێت، بە تەئکید لەسەر ئەو نیەتە زیندوو دەکرێتەوە.

بۆیە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پێویستە موسڵمانان لە هەموو ڕووێکەوە ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکە ئایینیە گەورەیە و بەدەستهێنانی خێر و چاکە و پاداشتە نەبڕاوەکەی.

إرسال تعليق