Ads (728x90)

هاتریکەکەی ڕۆنالدۆ پێگەی پورتوگالی لە پێشەنگدا قایمتر کرد
هەڵبژاردەی پورتوگال توانی پێگەی خۆی لە پێشەنگی گروپی یەکەم لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2016 قایمتر بکات، پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئەرمینیای بردەوە.

بەو بردنەوەیە هەڵبژاردەی پورتوگال کۆی خاڵەکانی لە پێنج یاریدا گەیاندە 12 خاڵ، کە بە جیاوازی 5 خاڵ لە پێش هەڵبژاردەی دانیمارکی خاوەن پلەی دووەمەوە دێت، هەڵبژاردەی ئەلبانیاش لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەوە دێت.

لەو یارییەدا ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید (کریستیانۆ ڕۆنالدۆ) توانی هاتریک لە خولەکەکانی 30 و 55 و 58 تۆمار بکات، بەو هاتریکەش (کریستیانۆ ڕۆنالدۆ) چەند ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند.

(کریستیانۆ ڕۆنالدۆ) بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێی پورتوگال بتوانێت لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و هەروەها لە جامی جیهانیش تۆمار بکات.

هەروەکو (کریستیانۆ ڕۆنالدۆ) کۆی گۆڵەکانی لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا گەیاندە 35 گۆڵ و پێش (ئەندریە شیفشینکۆ) کەوت کە خاوەنی 33 گۆڵ بوو.

إرسال تعليق