Ads (728x90)

ماست چاکترین چارەسەرییە بۆ قۆڵۆن
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشکی تازە دەریخستووە، خواردنی ماست سوودێكی تەندروستی زۆر گرنگ بە مرۆڤ دەبەخشێت و چارەسەری چەندین نەخۆشیش دەكات، لە پێشەوەشیان نەخۆشی قۆڵۆن کە خەڵکێکی زۆر گرفتاری بووە.

لەوبارەیەوە "دکتۆر تاریق رەزا" ڕاوێژكاری بواری خۆراكپێدان لەزانكۆی "عەین ئەلشەمس"ـی میسری رایگەیاندووە، پێویستە گرنگییەكی تایبەت بە خواردنی ماست بدرێت، چونكە هەندێک جۆر لە بەكتریای سوودبەخش لەناو ماستدا هەن كە یارمەتیدەرن بۆ ئاسوودەكردنی تووشبووانی نەخۆشی قۆلۆن.

هەروەها ناوبراو باسی ئەوەشیكردووە، کە پێویستە ژەمە خۆراكییە ڕۆژانەییەكان بۆ چوار تاكو پێنج ژەمی بچووك دابەشبكرێن، ئەوەش لە پێناو ئەوەی تووشبووانی نەخۆشی قۆلۆن هەست بە حەسانەوە و ئۆقرەییەکی زیاتر بکەن.

"دکتۆر تاریق رەزا" ئامۆژگاری ئەو كەسانەش دەكات كە بەدەست كەمی ئەنزیمی هەرسکردنەوە دەناڵێنن، یەكێك لە پێكهاتەكانی شیر لە ژەمەکانی خواردن بەکاربێنن بۆ ئەوەی ببێتە هۆکاری ئاسانكاری لە كرداری هەرسکردندا.

هەر لە پەیوەند بەو باسەوە، پێویستە تووشبوانی نەخۆشی قۆلۆن خۆیان لە خواردنی پاقلەمەنی بپارێزن، چونكە فاکتەرێکی گەورەیە بۆ بێزاركردنی قۆلۆن و زیادكردنی هەڵئاوسان و باکردنی سک.

إرسال تعليق