Ads (728x90)

زانیاری لەسەر نوێترین ڤیدیۆ کلیپی سامی یوسف
ئەستێرەی هونەر و گۆرانی ئیسلامی، (سامی یوسف)، تازەترین بەرهەمی گۆرانی خۆی بەناوی (لا إله إلا الله) بڵاوکردەوە، و کلیپی گۆرانییەکەشی لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (یوتیوب) داناوە.

هونەرمەند (سامی یوسف) خاوەن پێگەیەکی جەماوەری گەورەیە، یەکێک لە تایبەتمەندی کارەکانی ئەوەیە کە هەر جارێک بە شێوازێکی نوێ گۆرانی و بەرهەمە هونەرییەکانی پێشکەش دەکات، لە دوا بەرهەمیشیدا، کە گۆرانی (لا إله إلا الله)ـیە، ستایلێکی جوان و تازەی بەکارهێناوە، کە تا ڕادەیەک دەتوانین بە داهێنانێکی نوێ بیناسێنین.

لەم گۆرانییە تازەیەیدا، (سامی یوسف) هیچ ئامێرێکی مۆسیقای بەکارنەهێناوە، لەبری ئەوە ئامێری دەفی لەگەڵ گۆرانییەکە بەکارهێناوە، دەنگی کۆرسیشی لە جیاتی مۆسیقا بەکارهێناوە و کردوویەتی بە باکگراوندی سەرەکی گۆرانییەکە.

(سامی یوسف) لەو کلیپەدا، چەند مەقامێکی جیاوازی بەکارهێناوە، و ئەدایەکی جوانی بە وشەکان بەخشیووە، و دوعاکانی بە باشترین شێواز دەربڕیووە.

ئەوەشی جێگەی سەرنجە لە کلیپی گۆرانی (لا إله إلا الله)، کە لە دەرهێنانی هونەمەندی بە توانا (صالح ناس)ـە، تێبینی ئەوە دەکرێت کە (سامی یوسف) زۆر بە سادەیی گۆرانی دەچڕێت، بەڵام جیهانییە ڕۆحییەکە و دەنگ و جووڵەکانی ناو کلیپەکەی زۆر سەرنجڕاکێشن و بینەر ڕادەگرن.

(سامی یوسف) لەگەڵ دانانی کلیپی گۆرانییەکەی لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (یوتیوب)، نووسیوویەتی: "چێژ لە گۆرانی ڕەمەزان (لا إله إلا الله) وەربگرن، چاوەڕوانیش بن بەمزووانە ئەلبوومی گوانییە تازەکانم بەناوی (Songs of the way) بڵاودەکەنەوە.

إرسال تعليق