Ads (728x90)

دۆزینەوەی چارەسەری شێرپەنجە لە قەرنابیتدا
لە نوێترین ڕاپۆرتیاندا، توێژەران ئاشکرایان کرد کە قەرنابیت پێکهاتەکانی ماددەی کبریت لەخۆدەگرێت کە کار دەکات لەسەر نەهێشتنی ماددە ژەهراوییەکان لە جەستەدا، دواتریش ڕێگەگرتن لە دەرکەوتنی نەخۆشی شێرپەنجە.

هەروەکو ئەو توخمانەی لەناو قەرنابیتدا هەن، چالاکی ئەو ئەنزیمانە زیاد دەکەن کە بەشداری دەکەن لە نەهێشتنی ماددە ژەهراوییەکان کە هۆکارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

زانراویشە لەبارەی قەرنابیت کە پارێزگاری دەکات لەسەر ڕێژە تەندروستییەکانی کۆلیسترۆل لەناو خوێندا، هەروەها پێکهاتەی (Allicin)ـیشی تێدایە کە مەترسییەکانی تووشبوون بە وەستانی مێشک کەمدەکاتەوە.

بەهۆی ئەوەش کە قەرنابیت ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، کار دەکات لەسەر سنووردانان بۆ مەترسی ژەهراویبوونی خانەکانی لەش، ئەوەش یارمەتیدەرە لەسەر خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

لە کۆتاییدا، قەرنابیت دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، ئەوەش فاکتەرێکی گرنگە لە میکانیزمی ژەهراویبوون لە جەستەدا، کە ئەوەشیان یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

إرسال تعليق