Ads (728x90)

زمانت ڕەوان و شیرین بکە بە زیکری خوا
هەمیشە با زمانت ڕەوان و شیرین بێت بە زیکری خوا، ئەوە ئامۆژگارییەکی گرانبەهایە کە پێویستە موسڵمانان بەرجەستەکاری بن و لە ڕێگەیەوە تاڵییەکانی ژیان بیر خۆیان ببەنەوە.

فەرموودەکانی پێغەمبەر "دخ" زۆرن لەسەر زیکری خوا، هەر یەکێکیشیان لە سۆنگەیەکی تایبەتەوە وێنای گەورەیی و گرنگییەکەی دەکات بۆ مرۆڤی موسڵمان، کە دەستبژێرکردنیان و ڕوونکردنەوەشیان دەبنە زیاتر ئاشناکردن و هاندانیان بۆ خووگرتن بەو پەرشتشە پیرۆزە.

لە بابەتی ئەوجارەماندا هەڵوەستە لەسەر فەرموودەیەکی پێغەمبەر "دخ" دەکەین کە گەنجینەیەکی گرانبەهای زیکری خوای گەورەمان بۆ ئاشکرا دەکات و بەها بەرزەکانی ئەو پەرستەشە پیرۆزەمان بۆ نیشانە دەکات.

پێغەمبەری خۆشەویست "دخ" دەفەرمووێت: "أَ لَا أُخْبِرُكُمْ بِخَيْرِ أَعْمَالِكُمْ لَكُمْ، وَ أَرْفَعِهَا فِي دَرَجَاتِكُمْ، وَ أَزْكَاهَا عِنْدَ مَلِيكِكُمْ، وَ خَيْرٍ لَكُمْ مِنَ الدِّينَارِ وَ الدِّرْهَمِ، وَ خَيْرٍ لَكُمْ مِنْ أَنْ تَلْقَوْا عَدُوَّكُمْ فَتَقْتُلُوهُمْ وَ يَقْتُلُوكُمْ؟!، فَقَالُوا: بَلَى، فَقَالَ: "ذِكْرُ اللَّهِ كَثِيراً"، واتا ئایا ئاگادارتان نەکەمەوە لە باشترینی کردەوەکانتان و بەرزترینیان لە پلەکانتان و پاکترینیان لەلای پەروەردگارتان، کە باشتر بێت بۆتان لە پارە و پوول، باشتریش بێت لەوەی بگەنە دوژمنەکانتان و ئەوان ئێوە بکوژن و ئێوەش ئەوان بکوژن (مەبەستی جیهادە)..؟!.. سەحابە بەڕێزەکانیش فەرموویان پێمان بڵێ ئەی پێغەمبەری خوا.. پێغەمبەر "دخ" فەرمووی: زۆر ئەنجامدانی زیکری خوایە.

بۆیە با هەمیشە زمانمان ڕەوان و شیرین بێت بە زیکری خوا، بۆ ئەوەی هەموو ئەو فەزڵ و چاکە و خێر و پاداشتە نەبڕاوانەمان بە نسیب بێ و، لە دونیا و ئاخیرەت ڕوو لە ڕۆشنایی و شاڕێی خۆشبەختی بین.

إرسال تعليق