زۆربەمان ئەوەمان بیستووە، کە تەقاندنی پەنجەکان کارێکی خراپە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت خراپە، چونکە دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسان و هەوکردنی جومگەکان، بەڵام کەناڵی (Vox)ـی ئەمریکی لەسەر پێگەی خۆی لە تۆڕی (یوتیوب) پارچە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە، تێیداباس لەو بابەتە دەکات.
لە پارچە ڤیدیۆکەدا باس لەوە دەکرێت، کە شلەیەک لەنێوان ئێسکی پەنجەکاندا ھەیە، کە یارمەتی جوڵاندنی پەنجە دەدات بە ئاسانی، ئەو دەنگەش کە لێی پەیدا دەبێت لە کاتی تەقاندنەکەدا پەیوەندی بەو کیسە ھەواییانەوە ھەیە کە لەنێوان پەنجەکاندا ھەیە.
لەکۆتایی پارچە ڤیدیۆکەشدا، توێژەران گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی، کە تەقاندنی پەنجە ھیچ زیانێکی بۆ تەندروستی نیە، ئەوەش بە پشتبەستن بە بەسەرھاتی (دۆناڵد ئال ئێنجر) کە بۆ ماوەی 60 ساڵ پەنجەی دەستێکی ئەتەقاند بە پەنجەی دەستەکەی دیکەی، بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ زیانێک ببێت، بەڵام وێڕای ئەوەش شارەزایان رێنووماییمان دەکەن کە خۆمان بە دوور بگرین لەو کارە لە پێناو سەلامەتی پەنجەکانمان و تەندروستی گشتی لەشمان.
بە هیوای تەندروستییەکی باش بۆ ئێوەی خۆشەویست و دووربوونتان لە هەموو ناخۆشییەک.

إرسال تعليق