Ads (728x90)

پاش کۆتاییهاتنی هەموو خولەکانی ئەوروپا و دەرکەوتنی یانە پێشەنگەکان کە نازناوی وڵاتەکانیان بردووەتەوە، گۆڤار و ڕۆژنامە وەرزشییەکان لەسەر ئاستی جیهان پەرۆشی ئەوەن پێکهاتەی نموونەیی باشترین یاریزانانی ئەو وەرزە لەسەر ئاستی ئەوروپا دیاری بکەن.

هەر لەو ڕووەوە، گۆڤاری "فرانس فتبۆڵ"ـی فه‌ره‌نسی، كه‌ به‌ هاوبه‌شی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی باشترین یاریزانی جیهان ده‌دات، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ پێكهاته‌ی باشترین یاریزانانی ئەو وەرزەی لەسەر ئاستی خولەکانی ئەوروپا (ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئینگلتەڕا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا) بڵاوکردەوە.

پێکهاتە نموونەییەکەی گۆڤاری "فرانس فتبۆڵ" 11 یاریزانی لەخۆگرتووە، تێیدا ( 2 یاریزانی یانەی چێلسی ئینگلیزی و 2 یاریزانی یانەی فۆلفسبۆرگی ئەڵمانی و 1 یاریزان لە هەریەک لە یانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ڕیال مەدریدی ئیسپانی ویۆڤانتۆسی ئیتاڵی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ئیشبیلیە ئیسپانی و هیلاس ڤیڕۆنای ئیتاڵی) لەناو پێکهاتەکەدا هەن.

ئەوەی خوارەوە پێکهاتەی نموونەیی باشترین یاریزانانی ئەو وەرزە لەسەر ئاستی ئەوروپایە، کە بە گوێرەی پلانی یاریکردنی 4-2-3-1 دانراوە:

گۆڵپارێز: جۆهارت (مانچستەر سیتی)

بەرگری: ریكاردۆ رۆدریگیز (فۆلفسبۆرگ) ـ گیرۆم بواتینگ (بایرن میونخ) ـ جۆن تێری (چێلسی) ـ ئەلێکس فیدال (ئیشبیلیە)

ناوەند: کلاودیۆ مارکیزیۆ (یۆڤانتۆس) ـ کیڤین دی برۆین (فۆلفسبۆرگ) ـ ئیدین هازارد (چێلسی)

هێڕشبردن: کریستیانۆ ڕۆنالدۆ (ڕیال مەدرید) ـ لۆکا تۆنی (ڤیڕۆنا) ـ لیۆنێل میسی (بەرشەلۆنە)

إرسال تعليق