دانیشتووانی شاری (سانت بترسبۆرگ)ـی ڕوسی ڕووبەڕووی کێشەی بەڕۆژووبوون دەبنەوە لە مانگی ڕەمەزان، چونکە لە مانگی یۆنیۆ (مانگی 6)ـدا هەرگیز خۆر لەو شارەدا ئاوا نابێت!.
ڕۆژنامەی (گاردیان)ـی بەڕیتانی لەسەر پێگەی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت باسی ئەوەیکردووە، کە "شەوە سپییەکان"، کە بەو ماوەیە دەڵێن کە لە کۆتاییەکانی مانگی مایۆ (مانگی 5) درێژ دەبێتەوە تا سەرەتاکانی مانگی یۆلیۆ (مانگی 7)، کە زۆر بە دەگمەن ڕۆژی تێدا ئاوا دەبێت و ماوەی شەوەکەش چەند کاتژمێرێکی کەم دەبێت و بریتی دەبێت لە شەفەقێک.
ڕۆژنامەکە دەڵێت، ئەو کاتە بۆ دانیشتووانی موسڵمانی ئەو شارە، کە ژمارەکەیان ملیۆنێک کەس دەبێت، زۆر تاقەتپرووکێنە، بە تایبەت کە لە ئایینی ئیسلامدا ڕێنوومایی ڕاشکاوانە نییە سەبارەت بە بەڕۆژووبوون لە دوورترین شوێن لە باکوری ڕوسیا کە کاتژمێرەکانی ڕۆژ تێیدا زۆر درێژن و بە دەگمەن ڕۆژی تێدا ئاوا دەبێت.
بەشێک لە موسڵمانانی ئەو شارەش ڕایانگەیاندووە، کە لە کاتژمێر 2ـی بەرەبەیان بەڕۆژوو دەبن تا کاتژمێر 30-10ـی شەو.
کۆمەڵێک لە زانایانی ئیسلام دەڵێن، ئەوانەی نیشتەجێی دوورترین شوێنن لە باکوری گۆی زەوی، دەتوانن بە گوێرەی کاتی مەککە بەڕۆژوو بن یان بە گوێرەی نزیکترین شاری موسڵمان.

إرسال تعليق