Ads (728x90)

ئەو پێنج شەوەی دوعاکان تێیدا ڕەتناکرێنەوە
دوعا و پاڕانەوەکان لە هەموو کاتێکدا گرنگی و بایەخی تایبەتی خۆیان هەیە، خوای گەورەش دوعاخوازان هیوابڕاو و نائومێد ناکات، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەندێک کات و شوێن هەن کە دوعا و پاڕانەوەکانی تێدا ڕەتناکرێنەوە و لەلایەن خوای گەورەوە وەڵامدەدرێنەوە.

ئینجا وەکو لە فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستدا بە ڕیوایەتی "أبو أمامة" خوا لێی ڕازی بێ هاتووە، پێغەمبەری خۆشەویستمان "دخ" باس لە پێنج شەو دەکات، کە دوعاکان تێیدا ڕەتناکرێنەوە، بەڵکو دوعاخوازان بە لالێکردنەوەی میهرەبانانەی خوای پەروەردگار شاد دەبن و مەبەست و ئارەزوو و نیازەکانیان بۆ بەدیدەهێنێت*.

دەقی ئەسڵی فەرموودەکەی پێغەمبەری خۆشەویست "دخ": "خَمْسُ لَيالٍ لا تُرَدُّ فِيهِنَّ الدَّعْوَةُ أوَّلُ لَيْلَةٍ مِنْ رَجَبٍ وَلَيْلَةُ النِّصْفِ مِنْ شَعْبانَ وَلَيْلَةُ الجُمُعَةِ وَلَيْلَةُ الفِطْرِ وَلَيْلَةُ النَّحْرِ"، واتا پێنج شەو هەن کە دوعای تێدا ڕەتناکرێتەوە، ئەوانیش بریتین لە: یەکەم شەو لە مانگی ڕەجەب، شەوبەرات (شەوی نیوەی مانگی شەعبان)، شەوی هەینی، شەوی جەژنی ڕەمەزان، شەوی جەژنی قوربان.

ئینجا کە ئەمشەو شەوبەراتە (شەوی نیوەی مانگی شەعبان)، با دەستی نزا و پاڕانەوەمان بۆ خوای پەروەردگار بەرز بکەینەوە و، ئەو شەوە پیرۆزە بە عیبادەت و تاعەت ڕۆشن و ڕووناک بکەینەوە، خوای گەورە دوعا و پاڕانەوکانتان قەبول دەکات ئینشاڵا.

*رواية الديلمي في "مسند الفردوس" (2/ 196)، وابن عساكر في "تاريخ دمشق" (10/ 408)

إرسال تعليق