Ads (728x90)

لە چ کاتێک دایکانی شیردەر ڕۆژووەکانیان دەشکێنن؟
ئافرەتانی سکپڕ و دایکانی شیردەر ڕێگەیان پێدراوە لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان ڕۆژووەکانیان بشکێنن.

بە تایبەت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو هاوینەدا، کە وا دەکات جەستە پارێزگاری لە شلەمەنییەکانی بکات، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونی شیری مەمک، دواتریش ئەو بڕە شیرەی دەگاتە منداڵی شیرەخۆر کەمدەبێتەوە.

بۆیە ئەگەر دایکانی شیردەر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەڕۆژووبوونیان تاقیکردبێتەوە، و بۆیان دەرکەوتبێت ئەو بڕە شیرەی دەگاتە منداڵی شیرەخۆر کەمترە لە ڕێژە سرووشتییەکەی، و منداڵە شیرەخۆرەکەیش هەست بە تێربوون ناکات، یان دایکە شیردەرەکە هەستی بە ماندووێتی کرد، با ڕۆژووەکەی بشکێنێت.

سەبارەت بەو حوکمە شەرعییەی لەسەر ڕۆژووشکاندنەکەی دروستدەبێت، ئەگەر بەهۆی ترسی لەسەر تەندروستی خۆی ڕۆژووەکەی شکاند، تەنها قەزاکردنەوەی لەسەرە و فیدیەی ناکەوێتە سەر.

بەڵام ئەگەر بەهۆی ترسی لەسەر تەندروستی منداڵە شیرەخۆرەکەی ڕۆژووەکەی شکاند، قەزاکردنەوەی لەسەرە، و دەشبێت بۆ هەر ڕۆژێک فیدیە بدات.

خوای گەورەش زاناتر و بەرزترە.

إرسال تعليق