Ads (728x90)

زێدان ئاشكرای دەكات بۆچی بیر لە ڕاهێنەرایەتی ڕیال مەدرید ناكاتەوە
ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسی (زێنەددین زێدان) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بیری لەوە نەكردووەتەوە ببێتە بەڕێوبەری هونەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، چونكە باوەڕی وایە كاتەكە گونجاو نییە لە ئێستادا لەو پۆستەدا دەستبەكار بێت.

دوای دەستبەرداربوونی لە پۆستی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی شاهانە لە وەرزی ڕابردوو، كە ڕۆڵێكی گەورەی بینی لەگەڵ (كارلۆ ئەنچیلۆتی) لە بەدەستهێنانی نازناوی دەیەمی ”چامپیۆنزلیگ” بۆ ڕیال مەدرید، (زێنەددین زێدان) پۆستی ڕاهێنەرایەتی تیپی دووەمی یانەكەی وەرگرت.

چەندینجار ناوی (زێنەددین زێدان) لە پێشەوەی ناوە پێشبینیكراوەكان بووە لە پاش دوورخستنەوەی (كارلۆ ئەنچیلۆتی) بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوبەری هونەری یانەكە، خۆیشی چەند جارێك ڕایگەیاندووە ئامانجی سەرەكی لە قۆناغەكانی داهاتوودا بەدەستهێنانی دەرفەتی ڕاهێنەرایەتی تیپی یەكەمی مێرەنگێیە.

بەڵام زیزۆ پێیوایە وەكو پێویست ئامادە نییە بۆ وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە و، لە ئێستاشدا كاتەكە بە گونجاو نازانێت بۆ بیركردنەوە لەو ئەركە گرنگە.

زیزۆ لەوبارەیەوە دەڵێت، پارێزگاری لە هێمنی خۆم دەكەم، هەموو شتێكیش دەكەم لەسەر شێوازی تایبەتی خۆم، بە دڵنیاییەوە وەرگرتنی پۆستی كەسی یەكەم لە تیمی هونەری یانەی شاهانە هەندێك كاتم لێدەگرێت، بۆیە ئەو شتە بۆ داهاتووی گونجاو هەڵدەگرم

إرسال تعليق