Ads (728x90)

ڕەسمی | (فڕانک ڕیبێری) تووشی ئیفلیجبوونی پاژنەی پێی ڕاست هاتووە
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لەسەر پێگەی ڕەسمی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ڕایگەیاند، ئەستێرەی فەڕەنسی تیپەكەیان (فڕانک ڕیبێری) تووشی تووشی شکستێکی نوێی قوڕس بووە لە چارەسەرکردنی سروشتیانەی پاژنەی پێی ڕاستی.

یانە ئەڵمانییەكە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەیاننامەیەكی ڕەسمی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە كە "ئەمڕۆ (فڕانک ڕیبێری) پشكنینە پزیشكییەكانی بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام ئەنجامەكان دڵخۆشكەر نەبوون و مایەی بێهیوایین، چونکە نابێت بە هیچ شێوەیەک پاژنەی پێی ڕاستی بجووڵێنێت".

هەر لە بەیاننامەی یانە باڤارییەكەدا هاتووە "دكتۆر فالتەر دووپاتیكردەوە كە (فڕانک ڕیبێری) تووشی شەلەلی پاژنە بووە لە پێی ڕاستیدا".

شایەنی باسە پێش كۆتاییهاتنی وەرزی ڕابردوو و لە كاتێكی گرنگ لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی یانەی باڤاری لە ڕكابەرییە نێوخۆیی و ئەوڕوپییەكاندا، ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە دووچاری پێكان بوو و لە یانەكەی دووركەوتەوە.

إرسال تعليق