Ads (728x90)

حەوت سوودی سەرسوڕهێنەری بامیە
بامیە یەکێکە لە خۆراکە بەناوبانگەکان، کە زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بە تایبەت لەو وەرزە و لەو کاتەی ئێستاش بە دیاریکراوی زۆر بەکاردەهێنرێت بۆ خواردن، هەر بۆیە لە ماڵپەڕی (قەڵەم پرێس) پێمان باشبوو باس لە گرنگییەکەی بکەین بۆ مرۆڤ لە ڕووە تەندروستییەکەیەوە.

بامیە چەندین جۆر ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ و ماددە خۆراکییە گرنگ و بەسوودەکانی دیکە لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە ڤیتامینەکانی (A و B1 و B3 و B6 و C و K)ـی تێدایە، هەروەکو دەوڵەمەندە بە ماددەکانی (کالسیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنزیۆم)، هەروەکو چەندین جۆری ڤیتامینیشی تێدایە،  ھەروەھا بامیە زۆر بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ.

لێرەدا سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی بامیەتان بۆ ڕوون دەکەینەوە:

| بامیە سوودبەخشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرە، چونکە بەهۆی ماددە خۆراکییەکان و ڕیشاڵە سرووشتییەکانییەوە ڕێژەی شەکر لەناو خوێن ڕێکدەخات، هەروەکو بامیە زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی بە دەست بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری لەناو خوێن دەناڵێنن، چونکە کرداری مژینی شەکر خاو دەکاتەوە.

| بامیە سوودبەخشە بۆ تەندروستی گورچیلە، لە ساڵی 2005ـیشدا لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسانەی حەزیان لە خواردنی بامیەیە و بە ڕێک و پێکی بەکاریدەهێنن بۆ خواردن، کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی گورچیلە دەبن، بۆیە بامیە زۆر زۆر بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە.

| بامیە سوودبەخشە بۆ یارمەتیدانی جووڵەی ریخۆڵە و رێگەگرتن لە قەبزی، هەروەکو بە پاککەرەوە دادەنرێت بۆ ڕیخۆڵەکان و قۆڵۆن، ھەروەھا بامیە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم دەکاتەوە.

| توێژینەوە پزیشکییەکان سەلماندوویانە کە بامیە یارمەتیدەرە بۆ رێگەگرتن لە تەنگەنەفەسی، چونکە ڤیتامین C کە لەناویدایە زۆر بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی، هەروەکو ڕێگەدەگرێت لە چەندین نەخۆشی لە کۆئەندامی هەناسەدان لەلای پیاوان و منداڵان. 

| توێژینەوە پزیشکییەکان سەلماندوویانە کە ڤیتامین C لەناو بامیەدا، کە بە گرنگترین ڤیتامینەکان دادەنرێت بۆ تەندروستی پێست، زۆر بەسوودە بۆ .  

| بامیە خۆراکێکی گونجاوە بۆ ئافرەتە دووگیانەکان، چونکە بڕێکی باش لە ترشی (فۆلیک ئەسیدی) تێدایە کە پێویستە بۆ خوێنی دایک و پاراستنی کۆرپە لە نەخۆشیە زگماکییەکان.

| خواردنی بڕێکی کەم لە بامیە بەسە بۆ تێربوون، کە ئەوەش سیستەمێکی خۆراکی باش دەستەبەر دەکات، ئەوەش فاکتەرێکی زۆر چاکە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

إرسال تعليق