Ads (728x90)

لە کاتی سەلامدانەوە لە نوێژ، ئاگاداری ئەو مەرجانە بە
هەر بەشێکی نوێژکردن تایبەتمەندیی و مەرجی تایبەت بە خۆی هەیە، کە پێویستە نوێژخوێنان پێیەوە پابەند بن، چونکە ئەداکردنی نوێژ بەدەر لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەی بۆ هەر بەشێکی دانراون، نوێژەکە بەتاڵ دەکاتەوە، بەوەش نوێژخوێنەکە گوناهبار دەبێت ئەگەر بەردەوام بێت لەسەری و ڕاستی نەکاتەوە.

ئینجا بۆ ئەوەی موسڵمانان شارەزای تەواوی وردەکارییەکانی نوێژ ببن و چۆنییەتە تەواوەکەی لە هەر بەشێکیدا بزانن، لە بەشی "بابەتە ئایینیەکان" ئەو بابەتەمان لەسەر بەشی "سەلامدانەوە" لە نوێژ بۆ ئامادەکردوون، چونکە وەکو ئەوەی سەرنجی لێدەدەین بەشێکی زۆر لە نوێژخوێنان بە هەڵە و ناتەواوی سەلامدەدەنەوە، ئەوەش گرفتێکی گەورەیە و نابێ لەسەری بەردەوام بن.

مەرجەکانی "سەلامدانەوە" لە نوێژ:

یەکەم: پێویستە نوێژخوێن پابەند بێت بە چۆنییەتی خوێندنەوەکە (سیغەکەی) کە لە سوننەتی پێغەمبەردا "دخ" هاتووە، کە بریتییە لە (السلام علیکم).

دووەم: پێویستە نوێژخوێن ڕەچاوی (بەدواداهێنان)ـی هەردووشەکە بکات، بەوەی نابێت بە بێدەنگبوون یان بە وشەیەکی دیکە لە یەکتریان جیا بکاتەوە، کە سەرەتا وشەی (السلام) ئینجا ڕاستەوخۆ وشەی (علیکم)ـی بەدوادابهێنێت، واتا بەبێ لە یەکتر جیاکردنەوە و بەبێ دروستکردنی ناوبڕێک لە نێوانیان.

سێیەم: پێویستە نوێژخوێن سینەی ڕوو لە ڕووگە (قیبلە) بێت لە کاتی سەلامدانەوەکەدا، لەسەر ئەو حاڵەتەش سەلام بۆ لای ڕاست بداتەوە پاشان بۆ لای چەپ.

چوارەم: پێویستە سەلامدانەوەکە لە باری دانیشتنەوە بێت و دەنگی نوێژخوێنەکە لە کاتی سەلامدانەوەکە بیستراو بێت، باشتریش وایە نوێژخوێن پیتەکانی هەردوو وشەکە (السلام+علیکم) درێژ نەکاتەوە، بەڵکو بە شێوە سروشتی و ئاساییەکە بیانخوێنێتەوە.

إرسال تعليق