لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە 28 ساڵ بەردەوام بووە ئاشکرایکردووە، کە پەیوەندییەک هەیە لە نێوان مێژووی لەدایکبوونی مرۆڤ و تووشبوونی بە نەخۆشییە دیاریکراوەکان.
گۆڤاری «The Journal of American Medical Information Association» ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە لە ساڵی 1985ـەوە بەردەوام بووە و لە ساڵی 2013 کۆتایی هاتووە و 1.7 ملیۆن کەسی گرتووەتەوە و تەرخانکراوە بۆ دیاریکردنی پەیوەندی لە نێوان تەندروستی مرۆڤ و ئەو مانگەی تێیدا لەدایکبووە.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی لە وەرزی بەهاردا لەدایکبوون خاوەن تەندروستییەکی باشن و بە دەگمەن تووشی نەخۆشی دەبن، لە کاتی دیاریکردنی هەر مانگێکیش لە مانگەکانی وەرزی بەهار کە ئەو کەسانەی تێدا لەدایکبوون و چێژ لە باشترین تەندروستی وەردەگرن، ڕوون بووەتەوە کە ئەو مانگە مانگی مایۆیە (مانگی 5).
لە بەرامبەر ئەوەشدا ڕوون بووەتەوە کە ئەو کەسانەی لە مانگی ئۆکتۆبەردا (مانگی 10) لەدایکبوون خاوەن تەندروستییەکی خراپن و بە بەراورد بە کەسانی دیکە زیاتر تووشی نەخۆشییە جیاوازەکان دەبن، بە تایبەت نەخۆشی تەنگەنەفەسی، ئەوانەشی لە مانگی نۆڤەمبەردا (مانگی 11) لەدایکبوون بە بەراورد بە کەسانی دیکە زیاتر تووشی نەخۆشی لەدەستدانی تەرکیز دەبن.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کە ئەو کەسانەی لە وەرزی پایزدا لەدایکبوون تەمەندرێژترن بە بەراورد بە هاوتاکانیان کە لە وەرزەکانی دیکەی ساڵ لەدایکبوون بە ڕێژەی 40%، بەڵام ئەو کەسانەی لە وەرزەکانی زستان و بەهاردا لەدایکبوون زیاتر تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان دەبن.

إرسال تعليق