Ads (728x90)

بۆچوونی شەرع لەسەر بەکارهێنانی پەمپی تەنگەنەفەسی لە مانگی ڕەمەزاندا؟
بەکارهێنانی پەمپی تەنگەنەفەسی لە کاتەکانی ڕۆژ لە مانگی ڕەمەزاندا دوو حاڵەتی هەیە، یەکەمیان ئەوەیە کە ئەو موسڵمانەی تووشی تەنگەنەفەسییەکە بووە نەخۆشییەکی کاتی بێت و هیوای چاکبوونەوەی هەبێت لە پاش مانگی ڕەمەزان، لەو حاڵەتەدا بەکارهێنانی پەمپی تەنگەنەفەسی ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە، و دەبێت موسڵمان لە پاش تەواوبوونی مانگی ڕەمەزان ڕۆژووەکەی قەزا بکاتەوە.

حاڵەتی دووەم ئەوەیە کە ئەو موسڵمانەی تووشی تەنگەنەفەسییەکە بووە نەخۆشییەکی درێژخایەن بێت و هیوای چاکبوونەوەی نەبێت، ئەوەش لە پاش سەردانکردنی پزیشکێکی پسپۆڕی جێگەی متمانە، و دڵنیابوون لە حاڵەت و جۆری نەخۆشییەکە، لەو حاڵەتەشدا بەکارهێنانی پەمپی تەنگەنەفەسی ڕۆژووی ڕۆژووەوان بەتاڵ دەکاتەوە، بەڵام دەبێت موسڵمان لە پاش تەواوبوونی مانگی ڕەمەزان فیدیەی هەموو ڕۆژەکان بدات، بەبێ ئەوەی ڕۆژووەکان قەزا بکاتەوە، چونکە نەخۆشییەکەی ئومێدی چاکبوونەوەی لێناکرێت.

شایەنی باسە، فیدیەی هەر ڕۆژێک لەمساڵدا بڕی (3000) هەزار دیناری بۆ دیاریکراوە، بەڵام هەر کەسێک زیاتر لەو بڕەیە بدات خێر و پاداشتی چاکتری دەستدەکەوێت، بە هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ هەموو لایەکتان.

خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق