Ads (728x90)

تەنیا لە یەک حاڵەتدا ژن دەتوانێت گوێڕایەڵی مێردەکەی نەبێت
خوای گەورە لە ئایەتی 34 لە سوڕەتی (النساء) ئاماژەیکردووە بەوەی کە پیاوان سەرپەرشتیارن بەسەر هاوسەرەکانیانەوە "الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ"، واتا ( پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕێز و زیاده ئه‌رکێکه‌وەیە که خوا داویه‌تی به‌ هه‌ندێک به‌سه‌ر هه‌ندێکی دیکەدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ پیاوان له‌ ماڵ و سامانیان خه‌رج ده‌که‌ن له پێناوی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا).

لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ئایەتەی قوڕئانی پیرۆزدا، پیاو بەرپرسیارە لە ژنەکەی و پێویستە لەسەری کاروبارەکانی ژیانی بۆ بەڕێوەببات و خزمەتی بکات و شارەزای بکات لەو شتانەی پەیوەندی بە لایەنی ئایینیەوە هەیە.

کە دەڵێین (پیاوان سەرپەرشتیارن بەسەر هاوسەرەکانیانەوە) مانای ئەوە نییە کە پیاو ستەم لە ژنەکەی بکات یان بێڕێزی لە بەرامبەردا بکات یان خۆی بەسەردا بسەپێنێت، بەڵکو ئەو سەرپەرشتیکردنە فەرمان و ڕاسپاردنێکی خوداییە تا کاروبارەکانی ژیانی بۆ بەڕێوەببات و ئاگای لێبێت.

ئینجا بۆ ئەوەی ژن گوێڕایەڵی پیاوەکەی بکات و لە ژێر فەرمانی ئەودا بێت، پێویستە پیاو تایبەتمەندییەکانی "سەرپەرشتیکردن"ـی تێدا بن، کە لە سەرەوە باسمانکردن (کاروبارەکانی ژیانی بۆ بەڕێوەببات و خزمەتی بکات و شارەزای بکات لەو شتانەی پەیوەندی بە لایەنی ئایینیەوە هەیە و خەرجی و بژێوی ژیانی بۆ دابین بکات).

بۆیە هەر کاتێک پیاو  تایبەتمەندییەکانی "سەرپەرشتیکردن"ـی لەدەستدا، کە پێویستە تێیدا بن و بەکاریانبهێنێت لە بەرامبەر ژنەکەی، لەو حاڵەتدا ئەرک و واجب نییە لەسەر ژنەکەی گوێڕایەڵی مێردەکەی بکات، چونکە تایبەتمەندییەکانی "سەرپەرشتیکردن"ـی لەدەستداوە.

إرسال تعليق