Ads (728x90)

شەحن کردنەوەی مۆبایل بە پێ
ئایا بڕیارت داوە پشووێکی کۆتایی هەفتە لە دەرەوە بەسەر ببەیت، بەڵام کتوپڕ بۆت دەرکەوت، کە لە بیرت چووە مۆبایلەکەت شەحن بکەیەوە؟!.

ڕەنگە زۆر جار تووشی ئەو کێشەیە ببین، بۆیە کۆمپانیای "Glastonbury" هەڵساوە بە دۆزینەوەی چارەسەرییەکی سەرنجڕاکێش بۆ ئەو گرفتە، ئەویش بە داهێنانی ئامێرێکی شەحن کردنەوەی مۆبایل، کە بە پێ کار دەکات، ئامێرەکە بۆ هەموو جۆرەکانی مۆبایل دەگونجێت و، دەتواندرێت مۆبایل شەحن بکرێتەوە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی تا ماوەی پێنج خولەك.

بەهۆی ئەوەش کە ئامێرەکە دروستکراوە، تا لە دەرەوە کار بکات، کۆمپانیاکە سوور بووە لەسەر ئەوەی، کە قەبارەکەی گونجاو بێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت لەناو جانتای پشت دابندرێت، بەبێ ئەوەی قوڕسایی زیاتر دروستبکات، چونکە پانییەکەی دەگاتە (15.4) سانتیمەتر و، بەرزییەکەشی دەگاتە (12.9) سانتیمەتر.

إرسال تعليق