Ads (728x90)

گۆڤاری “وۆڵد سۆکەر”، “ڕۆنالدۆ”ـی بە باشترین یاریزانی 2014 هەڵبژارد
گۆڤاری “وۆڵد سۆکەر”ـی بەناوبانگی وەرزشی جیهانی، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”ـی بە باشترین یاریزان بۆ ساڵی 2014 هەڵبژارد.

لە پۆڵێنبەندییە ساڵانەکەی گۆڤارەکەدا، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بۆ دووەم جار لەسەر یەك پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونخیش “مانوێل نۆیەر” پلەی دووەمی دەنگدانەکەی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بلۆگرانا “لیۆنێل میسی” لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەدا هاتووە.

ئەمساڵ هەریەك لە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” و “مانوێل نۆیەر” و “لیۆنێل میسی” ڕکابەری یەکتری دەکەن لە پێشبڕكێی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین “باڵۆن دۆر”، کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا”ـەوە بە باشترین یاریزان دەبەخشرێت.

شایەنی باسە، لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بە کۆکردنەوەی 928 خاڵ لە پێشەنگدا ناوی هاتووە، لە کاتێکدا ڕکابەرە سەرسەختەکەی “لیۆنێل میسی”، بە کۆکردنەوەی 593 خاڵ لە پلەی سێیەمدا ناوی هاتووە.

إرسال تعليق