Ads (728x90)

ماڵەکانتان ڕووناك بکەنەوە بە قوڕئانی پیرۆز
لە یەکێك لە ئامۆژگارییە گرنگەکانی پێغەمبەری ئازیزمان “دخ”، کە هەمیشە و بە شێوازی جیاجیا، ئاراستەی هاوڕێکانی دەکرد، خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز بوو.

لەو ئامۆژگارییەدا، حەزرەت “دخ” ڕێنوێنیمان دەکات و دەفەرمووێت:

(( نَوِّرُوا بُيُوتَكُمْ بِقِرَاءَةِ الْقُرْآنِ ))

واتا: ماڵەکانتان ڕووناك بکەنەوە بە خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز.

زانایانیش لە پێغەمبەری خۆشەویست “دخ” دەگێڕنەوە، کە فەرموویەتی: لە ماڵەکانتان، بەشێكی کاتەکانتان تەرخان بکەن بۆ خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز، چونکە هەر ماڵێك قوڕئانی تێدا خوێندرایەوە، خێر و خۆشی تێدەکەوێت و دڵخۆشی بە ئەندامەکانی دەبەخشێت، بەڵام هەر ماڵێك قوڕئانی تێدا نەخوێندرایەوە، خێر و خۆشی تێدا کەم دەبێت و ئەندامەکانی دڵتەنگ دەبن.

لە ڕاستیشدا وایە، خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز دڵنیاکەرەوە و ئارامکەرەوە و بەخشەری خێر و خۆشی و فراوانییە، بۆیە با ئەو ئامۆژگارییەی پێغەمبەری خۆشەویست “دخ” بە گرنگ وەربگرین و، ماڵەکانمان ڕازاوە و ڕۆناك و گەشاوە بکەین بە خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز.

إرسال تعليق