ئەمینداریەتی فەتوا لە خانەی فەتوای میسری ڕایگەیاند، قوڕئانی پیرۆز پەرتووکی خوای گەورەیە، گەورەترین موعجیزەی پێغەمبەری خۆشەویستیشمان موحەممەدە (دروودی خوای لەسەر بێت)، زانایانی ئیسلامیش ماچکردنی قوڕئانی پیرۆزیان بە کارێکی دروست داناوە.
زانایانی ئیسلام پێیانوایە، ماچکردنی قوڕئانی پیرۆز بە واتای ڕێزلێنان و بە گەورە تەماشاکردنی ئەو پەرتووکە خوداییە دێت، بۆیە هیچ کێشەیەكی شەرعی لەو کارەدا نییە، بەڵکو کارێکی چاکە و پاداشتیشی تێدایە.
ئەمینداریەتی فەتوا لە خانەی فەتوای میسری ڕوونیدەکاتەوە، کە لە پێشەوا “عومەری کوڕی خەتتاب” (خوا لێی ڕازی بێت) ڕیوایەتکراوە، کە پێشەوای ئیمانداران “عومەری کوڕی خەتتاب” هەموو بەیانییەك قوڕئانی پیرۆزی بە دەستەوە دەگرت و دەیوت: “ئەو قوڕئانە پەیمانی پەروەردگارمە، بڵاوکراوەی پەیامی خوای تەعالایە”، هەروەها پێشەوا “عوسمانی کوڕی عەففان”ـیش (خوا لێی ڕازی بێت) قوڕئانی پیرۆزی ماچ دەکرد و بەسەر ڕووخساریدا دەهێنا.
شایەنی وتنە، بەمدواییانە چەندین فەتوا و دەنگۆ و حوکمی شەرعی لەناو موسڵمانان بڵاوکرانەوە، گوایە ماچکردنی قوڕئانی پیرۆز کارێکی دروست نییە و هیچ بنچینەیەکی شەرعی نییە، بۆیە دەچێتە خانە کارە “داهێنراو” بیدعەکانەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو کارانە تەنها و تەنها بەرهەمی ڕەواجدانە بە فیکری تەیار و لایەنە ئیسلامییەکان، کە دەیانەوێت بەو جۆرە کارە ورووژێنەرانەوە ئامانجە سیاسییەکانیان بپێکن.

إرسال تعليق