Ads (728x90)

نهێنی دینداری لە ژیانی “کازم ساهر” ئاشکرا بوو
هونەرمەندی بەناوبانگی عێڕاقی “کازم ساهر”، کە ئێستا لە تاراوگەدا ژیان بەسەر دەبات، وێنەیەکی خۆی و برازیەکی بەناوی “ساهر الساهر” لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر پێگەی کۆمەڵایەتی “ئینستگرام” بڵاوکردەوە.

لە وێنەکەدا، شتێکی جیاواز سەرنجی هەوادارانی “کازم ساهر”ـی ڕاکێشاوە، کاتێك تێبینی بوونی بەرماڵێکی نوێژیان کردووە، کە لە پشت “کازم ساهر” لەسەر زەوی ڕاخراوە.

هەندێك لە فان و هەوادارانی “کازم ساهر” دووپاتیان لەوە کردووەتەوە، کە تا ئێستا نەیانزانیووە “کازم ساهر” دیندار بێت و پەرستش و ئەرکە ئایینەکان ئەدا بێت، هەندێکی دیکەشیان پێیانوابووە، کە بوونی بەرماڵی نوێژ لە ماڵی “کازم ساهر” شتێکی سروشتییە، چونکە موسڵمانە.

بەشێك لە چاودێرانی ژیانی هونەرمەندی ناوبراویش بە دووری نازنن، کە وەفاتکردنی برایەکەی “سالم ساهر” بەمدواییانە، بووبێتە هۆی پەیوەستبوونی “کازم ساهر” بە لایەنی دیندارییەوە.

شایەنی باسە، پێشتر “کازم ساهر” ئەوەی ئاشکرا کرد بوو، کە باوکی سوننە مەزهەبە، دایکیشی شیعە مەزهەبە و خەڵکی شاری نەجەفی پیرۆزە، هاوکات هونەرمەندی ناوبراو لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە کاریگەرترین و خاوەن زۆرترین جەماوەری هونەردۆست دەژمێردرێت.

نهێنی دینداری لە ژیانی “کازم ساهر” ئاشکرا بوو

إرسال تعليق