Ads (728x90)

جیهان لە دوا سەدەی ژیاندایە
ڕاپۆرتێکی زانستی دووپات لەوە دەکاتەوە، ڕێژەی لەناوچوون لە ئێستادا گەیشتووەتە 41% لە ڕووەکەکان و 26% لە شیردەرەکان و 13% لە باڵندەکان.

ئەوەش بە بۆچوونی زانایان، ئاماژەیەکە بۆ کۆتاییهاتنی دیاردەکانی ژیان لەسەر گۆی زەوی لانیکەم لە دوای 100 ساڵی دیکە.

لەوبارەیەوە، گۆڤاری “نیتشەر” ڕاپۆرتە زانستییەکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هۆشداری دراوە لە کۆتاییهاتنی ژیان لەسەر گۆی زەوی، ئەوەش بەهۆی لەناوچوونی 75%ـی بوونەوەرەکان، هۆکاری لەناوچوونەکەش دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا “کە ئەوەش لە ئەنجامی مومارەسەکانی مرۆڤ پەیدا دەبن”.

زانایان سەرنجمان ڕادەکێشن، کە ئەو هەوڵانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەیگرنەبەر بە ئەنجامی ڕێگەگرتن لە لەناوچوونی ئەو گیانەوەرانەی هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە، هیچ سوودێکیان نییە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوەیان سەردەکێشێت بۆ سەرهەڵدانی کاردانەوەکان، کە لە مانەوەی شتەکان لەسەر حاڵی خۆیان تێپەڕ دەبێت.

زانایان ئاماژە بۆ گرنگترین 3 فاکتەر دەکەن، کە پێدەچێت ببنە هۆی کۆتایی جیهان، ئەوانیش پیسبوونی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ڕاوکردنی ستەمکارانەی گیانەوەرانە.

هەروەکو ئامادەکارانی ڕاپۆرتەکە هۆشداریان داوە لەوەی، ئەگەر لە داهاتووێکی نزیکدا هەنگاوی پێویست نەگیرێتەبەر، گۆی زەوی دووچاری حاڵەتی لەناوچوونی خراپتر دەبێتەوە لە هەندێك جۆردا.

إرسال تعليق