گومان لەوەدا نییە، کە پایەی پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لەسەربێت) زۆر بەرزە، ئەوان خاوەن تایبەتمەندی ئێکجار گەورەن.
بە تەرزێك ئەوان گەورە و پایەبەرزن، کە هیچ مرۆڤێك ناتوانێت بە پایە و تایبەتمەندییەکانیان بگات، جیاوازییە ڕاستەقینەکەی نێوان ئێمە و ئەوانیش لەو سۆنگەیەوە بەرجەستە دەبێت.
لێرەدا مەبەست ئەوە نییە، کە پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لەسەربێت) بەدەر لە چوارچێوەی مرۆڤبووندا بناسێنین، چونکە ئەوانیش مرۆڤن وەکو هەر مرۆڤێکی ئاسایی، بەڵام وەکو لە سەرەتادا نیشانمان کرد، پایەبەرزییەکەیان، کە لە چاکەی خوای گەورەوە بووە لەگەڵیان، وایکردووە لە چەند شتێکدا خاوەن فەزڵی خودایی تایبەت بن.
زانایانی ئیسلام (ڕەحمەتی خوایان لەسەربێت)، جیاوازی نێوان پێغەمبەران و مرۆڤەکانیان لە حەوت تایبەتمەندیدا دیاریکردووە، کە دەمانەوێت لەو بابەتەماندا بەردیدەی ئێوەی ئازیزیان بخەین.
حەوت تایبەتمەندییە جیاکەرەوەکەی پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لەسەربێت):
|| ئەوان وەحی “نیگا”ـیان لە خواوە بۆ هاتووە، کە مرۆڤی ئاسایی ئەوەی بۆ نەکراوە.
|| زەوی جەستەی پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لەسەربێت) ناخوات، بەوەی جەستەیان لەناو گۆڕدا ناشێوێت و وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
|| دڵی پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لەسەربێت) ناخەوێت، بە پێچەوانەی مرۆڤی ئاسایی.
|| ئەوان تاكێتی و تایبەتمەندیی ئیجتیهادیان هەبووە، بە پێچەوانەی مرۆڤی ئاسایی.
|| پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لەسەربێت) لە کوێ ڕۆحیان بکێشرێت و بمرن، هەر لەو شوێنەدا بە خاك دەسپێردرێن.
|| پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لەسەربێت) سەرپشك کراون لە نێوان ژیانی دونیا و لە نێوان ژیانی ئاخیرەتدا.
|| پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لەسەربێت) پارێزراو و دوور بوون لە هەڵە و کەموکوڕی.

إرسال تعليق