Ads (728x90)

موسڵمانبوونی ژنە گۆرانیبێژی ڕاپی جیهانی “کریستین” ئەمریکییەکان شۆك دەکات
چالاکوانان لەسەر پێگە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، دەستاودەست بە پارچە ڤیدیۆیەك دەکەن، تێیدا کاریگەری مووسڵمانبوونی ژنە گۆرانیبێژی ڕاپی جیهانی “کریستین” بەسەر ئەمریکییەکان دەردەخات، بە تایبەت لەسەر دایکی، کە ئەو ناوەی ڕەتکردەوە، کە “کریستین” دوای موسڵمانبوونی بۆ خۆی هەڵیبژاردووە، کە ناوی “عابیدە”ـیە.

چیرۆکی موسڵمانبوونی “کریستین” بووەتە شۆك بۆ ئەمریکییەکان، بە تایبەت بووەتە مەترسی بۆ دایکی، چونکە ترسی ئەوەی هەیە کچەکەی ببێتە تیرۆریست، کە دواتریش ڕەتیکردۆتەوە قسەی لەگەڵ بکات، لەولاشەوە ترس لە سەراپای ئەمریکا بڵاوبووەتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ئیسلام لە هەموو ویلایەتەکانی، بە تایبەتیش لەسەر ئاستی هونەری و کەسانی نوخبەدا.

وەڵامی “عابیدە” بۆ ئەو ڕەخنانەی ئاراستەی کراون ئەوەیە: “دوای دانیشتنم لەگەڵ هاوڕێ موسڵمانەکانم، ئەوە باوەڕەم بۆ دروستبوو، کە ئیسلام ئایینێکی جوانە، هەرگیز هاوڕێکانم ناچاریان نەکردووم ببمە موسڵمان، لە هەموو پێویستییەکانم لەگەڵم بوون، ئەوەش بانگی کردووم پرسیار لەو ئایینە گەورەیە بکەم، تا هەندێك بۆچوونم لەسەر ئیسلام بینین، ئەوەش بانگی کردم بۆ موسڵمانبوون”.


إرسال تعليق