بەڕێوبەری هونەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل “کارلۆس دۆنگا”، لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند، بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیهان و براوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین “باڵۆن دۆر”، دەنگی بە گۆڵکاری پورتوگالی یانەی ڕیال مەدرید “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” داوە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی وەرزشی کەتەلۆنی لێدوانەکانی ڕاهێنەری بەڕازیلی “کارلۆس دۆنگا”ـی بڵاوکردووەتەوە، تایبەت بە دەنگدان بۆ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی جیهان.
“کارلۆس دۆنگا” بە پوختی ڕایگەیاندووە، من دەنگم بە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” داوە بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین، ئەو هەنگاوەش نائومێدی و جۆرێك لە حاڵەتی شپرزەیی بۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی سامبا “نێیمار داسیلڤا” لە بەرامبەر “لیۆنێل میسی”ـی هاوڕێی دروستدەکات.
جێگەی وتنە، گۆڵکاری پورتوگالی یانەی ڕیال مەدرید “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، بە بەهێزترین پاڵێوراو دادەنرێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین “باڵۆن دۆر”، کە لە ڕۆژی 12ـی مانگی کانونی دووەمی ساڵی نوێ (2015) دەبەخشرێت.

إرسال تعليق