Ads (728x90)

سوودە گرنگەکانی ڤیتامین C لە زستاندا
ڤیتامین C بە گرنگترین ڤیتامینەکان دادەنرێت بۆ جەستەی مرۆڤ، بەو پێیەی یارمەتیدەر دەبێت بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەندێك لە نەخۆشییەکان.

چەندین خواردەمەنیش هەن، کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C، لەوانە: لیمۆ و پرتەقاڵ و تووی فەرەنگی و بیبەری سوور و بیبەری سەوز.

هەروەها ڤیتامین C یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە چەندین نەخۆشی، لەوانە:

|| چارەسەرییە بۆ هەڵامەت.

|| ئەدای کاری کۆئەندامی بەرگری لەش باشتر دەکات.

|| بەرەنگاری دەرکەوتنی چرچی و پیربوونی پێشوەختەی پێست دەکات.

|| خواردنی خواردەمەنییە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین C، سوودبەخشە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە.

|| یارمەتیدەر دەبێت بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و کیسە خوێنینەکان، بۆیە پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئامۆژگاریمان دەکەن بە خواردنی خواردەمەنییە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین C بەبێ کوڵاندن بۆ ئەوەی بەها خۆراکییەکەی لەدەستنەدات، وە لەبەر ئەوەی مژینی لەناو جەستەدا ئاسانە.

إرسال تعليق