زۆر کەس پرسیار دەکات، بۆچی لە جیهانی ئیسلامیدا لە سێدارەدان لە کاتی بەرەبەیاندا جێبەجێ دەکرێت..؟!، ئەی بۆچی کاتێکی دیکە دیاری نەکراوە؟!.
لە ڕاستیدا، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە بەرەبەیاندا، ڕەهەندی ئایینی یاسایی و ڕێکخستنی هەیە، کە لێرەدا دەتوانین ئاماژە بە هەندێکیان بدەین:
|| بیرۆکەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە کاتێکی دیاریکراودا لە خۆرئاواوە هاتووە، کە لەوێ لە نیوەشەودا جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامیدا، کاتی بەرەبەیانیان هەڵبژاردووە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە.
|| سزای لەسێدارەدان لە بەرەبەیاندا لەبەر ئەوەیە، تا کاتی پێویست هەبێت بۆ بەرپرسان و کەسوکاری لەسێدارەدراو بە مەبەستی دەرکردنی پەڕاوی پێویست تایبەت بە وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.
|| لە ڕووی ئایینیەوە، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە بەرەبەیاندا، دەرفەت دەدات بە ناشتنی تەرمی لەسێدارەدراو لە هەمان ڕۆژدا، ئەوەش دەگونجێت لەگەڵ بیرۆکەی ڕێزگرتن لە مردوو بە ناشتنی.
|| دیاریکردنی کاتی بەرەبەیان بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕێگە دەدات بە جێبەجێکردنی سزاکە بەبێ دروستبوونی هیچ دەنگە دەنگ و هات و هاوار و پاشاگەردانییەك لەناو بەندیخانەدا، چونکە بەندکراوەکان هەموویان خەوتوون.
|| لە ڕووی دەروونییەوە، دەوترێت لە بەرەبەیاندا مرۆڤ لە هەموو کاتەکانی دیکە هێمنتر و جێگیرترە لە ڕووی دەروونییەوە، هەروەکو ئەوە پەیوەندی بەو کەسانەشەوە هەیە کە سزاکە جێبەجێ دەکەن، کە وا دەکات کرداری لەسێدارەدانەکە بە ئاسانی لە کاتی بەرەبەیاندا بپارێزرێت.
|| جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە بەرەبەیاندا، دەرفەت بە کەسی لەسێدارەدراو دەدات نوێژ بکات، کە ئەوەیان بە ئەرکێکی ئایینی گرنگ دادەنرێت لە ئایینی ئیسلامدا، بەوەش لەسێدارەدراوەکە پاش نوێژکردن دەگاتەوە لای خودا (ئەگەر ئارەزووی ئەوە بکات).

إرسال تعليق