“دکتۆ موحەممەد ئەلعوفی” ئەمینداری گشتی “مەجمەعی شا فەهد بۆ چاپکردنی قوڕئانی پیرۆز” لە شاری مەدینەی پیرۆز ڕایگەیاند، بەم نزیکانە مەجمەعەکەیان هەڵدەستێت بە دەرکردنی نوسخەیەکی نوێ و تایبەت لە قوڕئانی پیرۆز، کە خاوەن تایبەتمەندی بەرز و گرانبەهایە.
ناوبراو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا وتی: نوسخە تازەکەی قوڕئانی پیرۆز، بە چاپکردنێکی گرانبەها لە نەخشەسازی و دیزاین لەلایەن مەجمەعەکەیانەوە چاپکراوە، کە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو و تازەی ڕازاندنەوەی تێدا بەکارهێنراوە، کە ئەویش تەکنەلۆژیای کانزای تەنکی ساردە “COLD FOIL”، کە بەهۆیەوە جوانی دەرهێنان و ڕووکەشکردن بەدیار دەکەوێت.
ئەو هەروەها وتی: بەرگی ئەو نوسخە تازەیە لە قوڕئانی پیرۆز، بەرگێکی گرانبەهایە لە پێستی سروشتی، کە لەناو قووتووێكی گرانبەهادایە لە پێستی سروشتی، قوڕئانەکە و قووتووەکەش بە ڕووکەشکردنی گەرمییانە نەخشێنراوە.
لە وتەکانیدا “دکتۆ موحەممەد ئەلعوفی” ئاماژەی بەوەشکرد، کە قەبارەی قوڕئانە تازەکە دەگاتە (29.5 * 21) سانتیمەتر، لە کاتێکدا کێشی ئەو کاغەزەی قوڕئانەکەی لەسەر چاپکراوە بریتییە لە (135) گڕام، ڕەنگی کاغەزەکەش لە ڕەنگی کەڵبەی فیلە.

إرسال تعليق