لە یاری لووتکەی هەفتەی پازدەیەمی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”، درەنگانی دوێنێ شەو یانەی ئەی سی میلان سێ خاڵی گرنگی لەسەر یاریگای “سانسیرۆ” لە چنگی یانەی ناپۆلی میوان دەرهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی بەسەردا بەدەستهێنا.
هەر لە سەرەتای گێمی یەکەمەوە، یاریزانانی میلان باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 6 لە ڕێگەی یاریزانی فەڕەنسی “گێرمی مینێز” گۆڵی یەکەمی خۆی تۆمار کرد.
هەرچەندە یانەی میلان بە گۆڵێك پێشکەوت، بەڵام یانەی ناپۆلی لە ڕووی هێڕشبردنەوە کاراتر و لێهاتووتر بوون، بەڵام لێهاتوویی “دییگۆ لۆپێز”ـی گۆڵپارێز ڕێگر بوو لە بەردەم هێڕشبەرانی ناپۆلی.
یاریزانانی میلانیش بەردەوامبوون لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، ئەوە بوو لە گێمی دووەم و لە خولەکی 53 و لە ڕێگەی یاریزان “بۆنافینتۆرا” گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد و توانیان پارێزگاری لەو ئەنجامە بکەن، یارییەکەش بەو ئەنجامە 2-0 تەواو بوو.
بەو ئەنجامەش یانەی میلان کۆی خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ 24 خاڵ لە پلەی شەشەمی خشتەی ڕیزبەندی، خاڵەکانی ناپۆلیش وەکو خۆی 24 خاڵ لە پلەی حەوتەم مایەوە.

إرسال تعليق