Ads (728x90)

ساڵی 2015 دووجار یادەوەری مەولودی پێغەمبەر ڕوودەدات
زانا فەلەکناسەکان دەڵێن، ساڵی 2015 دیاردەیەکی دەگمەن بەخۆیەوە دەبینێت، کە لە هەر 33 ساڵ یەك جار ڕوودەدات، ئەویش ڕوودانی یادەوەری مەولودی پێغەمبەری پیرۆزە دوو جار لە هەمان ساڵدا.

زانایان ڕوونیدەکەنەوە، هۆکاری ڕوودانی ئەو دیاردەیە ئەوەیە، کە ساڵی کۆچی کورتترە لە ساڵی زایینی بە نزیکەی 11 ڕۆژ، بەوەش مێژووە کۆچییەکان کە لە ناو یەکەم 11 ڕۆژی ساڵی زایینیدا هەن، جارێکی دیکە لە کۆتایی ساڵی زایینیدا دووبارە دەبنەوە، ئەوان ئاماژە بەوەش دەدەن کە دواجار ئەو دووبارەبوونەوەیەی تێدا ڕوودا بێت، ساڵی 1982ـدا بوو.

ئەوان دەڵێن، ساڵی 1982 یادەوەری مەولودی پێغەمبەری پیرۆزی ساڵی 1402ـی کۆچی و یادەوەری مەولودی پێغەمبەری پیرۆزی ساڵی 1403ـی کۆچی بەخۆیەوە بینی، هەمان ئەو ڕووداوە لە جاری داهاتوودا لە ساڵی 2047ـی زایینی جارێکی دیکە دووبارە دەبێتەوە، بەوەی مەولودی پێغەمبەری پیرۆزی ساڵی 1469ـی کۆچی و مەولودی پێغەمبەری پیرۆزی ساڵی 1470ـی کۆچی بەخۆیەوە دەبینێت.

هەروەکو زانایان ئاماژە دەدەن بەوەی، یادەوەری مەولودی پێغەمبەری پیرۆزی ئەمساڵ، یەکەمجار دەکەوێتە ڕۆژی 3 / 1 / 2015، جاری دووەمیش دەکەوێتە ڕۆژی 24 / 12 / 2015.

إرسال تعليق