ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی جیهان و هەڵبژاردەی مانشافتی ئەڵمانیا “لۆسار ماتیۆس”، بە لێدوانێکی ئاگرین هەمووانی تووشی سەرسوڕمانی کرد!، تێیدا دووپاتی لەوە کردەوە، کە ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”، شایستەترە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی “تۆپی زێڕین”.
پێگەی وەرزشی “دیفنسا سەنترال”ـی ئیسپانی، لێدوانی “لۆسار ماتیۆس”ـی بڵاوکردەوە، کە دەڵێت: “لیۆنێل میسی” شایەنی خەڵاتی “تۆپی زێڕین”ـی مۆندیال نەبوو، “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”ـش ئەمساڵ باشترین یاریزانی جیهانە.
“لۆسار ماتیۆس” دەڵێت: پێویستە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” خەڵاتی “تۆپی زێڕین” بباتەوە، ئەو هەموو هەفتەیەك سەرساممان دەکات، ڕێژەیەکی دەگمەنی گۆڵ تۆمار کردنیشی هەیە.. ئەو خاوەن تۆمارێکی گەورەیە و بەردەوامیش تازەی دەکاتەوە.. مۆندیالیش باڵدەکێشێت بەسەر پاڵاوتنی باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لەناو هەموواندا باشترینە.
لە وتەکانیدا “لۆسار ماتیۆس” ئاماژە بەوە دەدات: گۆڵەکانی “لیۆنێل میسی” لە جامی جیهانی یەکلاییکەرەوە بوون، بەڵام بە ڕای من لە باشترین کاتەکانیدا نەبوو، خەڵاتی “تۆپی زێڕین”ـی مۆندیالیشان تەنها وەکو دیارییەك پێبەخشی، باوەڕیشم وایە ئەو لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا سەری خۆی دەهەژاند!.

إرسال تعليق