Ads (728x90)

ڕێنیشاندەر و پێشەنگ بە بۆ داهاتووی منداڵەکانت
باوکەکە هەردوو منداڵەکانی بردە یاریگای گۆڵف، لەسەر پەنجەرەی بلیتبڕین نووسرا بوو: “بۆ گەوران 5 لیرەیە .. ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو 6 ساڵانە 3 لیرەیە .. ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 6 ساڵانە بەلاشە”.

یەکێك لە منداڵەکانی تەمەنی 3 ساڵ بوو، ئەوەکەی دیکەیان تەمەنی 7 ساڵ بوو.

باوکەکە بە بلیتبڕەکەی وت: دوو بلیتم دەوێت، یەکێکیان بۆ کەسێکی گەورە، یەکێکیشیان بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 6 ساڵانە.

بلیتبڕەکە وەڵامی دایەوە: تۆ چ کەسێکی..!، دەتتوانی 3 لیرە بۆ خۆت بێت و خەرجی نەکەیت، بەوەی بڵێی کوڕەکەم تەمەنی لە خوار 6 ساڵانەوەیە!.

باوکەکە وەڵامی دایەوە: قسەکەت ڕاستە، بەڵام ڕۆژێك دێت منداڵەکانم هەست بەو جیاوازییە بکەن، لە داهاتوووش کە گەورە دەبن، هەمیشە ئەو هەڵوێستەیان بە بیر دێتەوە، بەو فێڵکردنەش من دەبم بە پێشەنگێکی خراپ بۆیان بە درێژایی تەمەنیان، بۆیە کاکە گیان تۆ باس لە کام 3 لیرە دەکەیت؟!.

بۆیە باوکی بەڕێز.. چاوی منداڵەکەت پەیوەستە بە تۆوە، ئەو وابەستە بە تۆوە، تۆ پێشەنگ و ڕێنیشاندەری ئەوی، تۆ بەڵگەی بەسەر کردارەکانییەوە، بۆیە ببە بە سەرمەشقێکی نموونەیی لە گوفتار و ڕەفتار و کردار و مامەڵەکانت بۆ منداڵەکانت.

إرسال تعليق