Ads (728x90)

نیوکاسڵ شەمەندەفەرە خێراکەی چێلسی وەستاند
یانەی چێلسی ئینگلیزی، کە لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ”ـدایە، دووچاری دۆڕانێکی لەناکاو هات، پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریگای “سانت جیمس پارك”، لەسەر دەستی یانەی نیوکاسڵ یونایتد تامی یەکەم دۆڕانی لەو وەرزە چەشت.

یارییەکە لە گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەڵام لە گێمی دووەم یانەی خاوەن یاریگا توانی لە خولەکەکانی 57 و 78 لە ڕێگەی یاریزان “بابیس سیسێ” دوو گۆڵ تۆمار بکات، هەر چەند “دیدیە درۆگبا” لە خولەکی 83 گۆڵێکی بۆ شینپۆشەکانی لەندەن تۆمار کرد و جیاوازییەکەی بۆ گۆڵێك کەمکردەوە، بەڵام نەیتوانی خۆی لەو وەرزەدا لە یەکەم دۆڕان بپارێزت، یارییەکەش بە ئەنجامی 2-1 تەواو بوو.

بەو بردنەوە چاوەڕواننەکراوە، یانەی نیوکاسڵ یونایتد زنجیرە سەرکەوتنەکانی یانەی چێلسی و شەمەندەفەرە خێراکەی کەتیبەی “خۆزێ مۆرینیۆ”ـی وەستاند، بەوەش جارێکی دیکە ڕکابەرییەکان بۆ لادانی یانەی چێلسی لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی “پرێمەرلیگ” بەهێزتر دەبن.

بەو ئەنجامەش، کۆی خاڵەکانی یانەی چێلسی وەکو خۆی 36 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە، یانەی نیوکاسڵ یونایتدیش خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ 23 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی.

إرسال تعليق