بەکارهێنانی خزمەتگوزاری تەکنەلۆژیای “WIFI” بە تەنیا لەسەر سوودوەرگرتن لە ئینتەرنێت و گوێگرتن لە مۆزیك و بینینی فیلمەکان کورت ناکرێتەوە، بەڵکو بەم نزیکانە دەچێتە جیهانی چارەسەری پزیشکییەوە.
توێژەران لە هەردوو زانکۆی Tufts و Illinois لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەڵساون بە گەشەپێدانی ڕێگەیەکی نوێ، کە هەڵدەستێت بە چالاککردنی چاندنی ئەلیکتڕۆنی لە دوورەوە لەناو جەستەی مرۆڤ، ئەوەش لە پێناو ڕزگاربوون لە هەوکردنە بەکتریاییەکان، توێژەران لەو هەنگاوە نوێیەشیاندا تەکنەلۆژیای “WIFI”ـیان بەکارهێناوە.
توێژەران توێژینەوەکەیان لەسەر مشکەکان ئەنجامدا، کە پێشتر تووشی بەکتریایی هێشوویی ببوونەوە، ئەوە جۆرە بەکتریایەش دەبێتە هۆی هەوکردنی خوێن، تێیدا چاندنی ئەلیکتڕۆنی بەگەڕ خرا لە دوورەوە، ئەوەی دواییش گەرمایی ڕەوانە کرد بۆ ناو جەستە، لە ئەنجامدا دوای 24 کاتژمێر، هەوکردنەکانی لەناوبرد.
سەبارەت بە چاندنەکەش، دوای 15 ڕۆژ لە ئەنجامدانی کردارەکە، بە خۆی لەناو جەستە شی بووەوە، ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیەش لە گۆڤاری زانستی Proceedings of the National Academy of Sciences بڵاو کراونەتەوە.

إرسال تعليق