زۆر لە بەکارهێنەرانی کۆمپیۆتەر دەپرسن، ئایا کۆمپیۆتەرەکەیان ئەسڵییە یان تەقلیدە؟!، بە تایبەت کە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی بازاڕی چینیدا کراوەتەوە.
لەو بابەتەدا ڕێگەیەکی زۆر ئاسانتان پیشان دەدەین، کە بەهۆیەوە دەتوانی بزانی ئایا کۆمپیۆتەرەکەت ئەسڵییە یان تەقلیدە؟!.
بۆ ئەم مەبەستە، پێویستت بە زانینی ژمارەی زنجیرەیی (Serial Number)ـی کۆمپیۆتەرەکەت دەبێت، بە زۆریش ئەو ژمارەیە بە ڕستەی Serial Number یان بە هێمای S/N دەستپێدەکات، کە لە پارچە کاغەزێکی لکێنراو لە پشتەوەی کۆمپیۆتەر هەیە، بێجگە لەوە پێویست نییە هیچ وشەیەك لە پێش ئەو دوو وشەیەی ئاماژەیان بۆ کرا هەبێت.
پاش دەستکەوتنی ژمارەی زنجیرەیی (Serial Number)ـی کۆمپیۆتەرەکەت، پێویستە بچیتە ناو پێگەی ئەلیکتڕۆنی ڕەسمی کۆمپانیای دروستکەری کۆمپیۆتەرەکەت، ئینجا کۆمپیۆتەرەکەشت یان لەلایەن کۆمپانیای DELL یان LENOVO یان SONYVAIO ... بەرهەمهێنراوە، دواتر دەڕۆیتە سەر بزوێنەری گەڕانی گۆگڵ، ئینجا ناوی کۆمپانیای دروستکەری کۆمپیۆتەرەکەت دەنووسیت + warranty status کە ئەو دوو وشەیەی دوای واتای گرەنتی دەگەیەنێت، وەکو لەو وێنەیەدا دەردەکەوێت:
ئامانجیش لەو هەنگاوە ئەوەیە، هەر کۆمپیۆتەرێك لەلایەن کۆمپانیا ڕەسمییەکانەوە دروستکرا بێت، گرەنتی بۆ دابینکراوە، ئەو گرەنتییەش تەنها بۆ کۆمپیۆتەرە ئەسڵییەکانی کۆمپانیا فەرمییەکان هەیە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژمارەی زنجیرەیی (Serial Number)ـی کۆمپیۆتەرەکەت ئەو ژمارەیەیە کە وامان لێدەکات ئەوە دیاری بکەین، ئایا کۆمپیۆتەرەکەت گرەنتی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری هەیە یان نا؟!.
بۆیە ئەگەر کۆمپیۆتەرەکەت گرەنتی هەبوو، واتا گرەنتییەکە لە بنچینەی داتاکانی پێگەی ئەلیکتڕۆنی ڕەسمی کۆمپانیای دروستکەری کۆمپیۆتەرەکەت هەبوو، ئەوە مانای وایە کۆمپیۆتەرەکەت ئەسڵییە، بەڵام ئەگەر ژمارە زنجیرەییەکەی کۆمپیۆتەرەکەت لە ئەنجامی گەڕانەکە نەبوو، مانای ئەوەیە کۆمپیۆتەرەکەت ئەسڵی نییە و تەقلیدە، وەکو لەو وێنەیەشدا ئەنجامی هەنگاوی سەرەوەمان بۆ دەردەکەوێت:
بە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانەی سەرەوە، بە ئاسانی دەتوانی بزانی کۆمپیۆتەرەکەت ئەسڵییە یان تەقلیدە؟!، بەو هیوایەی پێش کڕینی هەر کۆمپیۆتەرێك، ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکەن و نەکەونە تەڵەی مافیاکانی بازاڕی ڕەشەوە، هەروەکو خۆم لە ساڵی 2010 بەمشێوەیە کۆمپیۆتەرەکەم (DELL Inspiron N7010) کڕی.

إرسال تعليق